لە ئاکامی ڕووداوێکی هاتووچۆدا 10 کارمەندی وەزارەتی کارەبا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگەی دیالە بوونە قوربانی.
ئەمڕۆ شەممە، ڕووداوێکی هاتووچۆ لە نێوان ئۆتۆمبێلێک و پاسێک لەسەر ڕێگەی قەرەتەپە و مەنسوریە ڕوویدا کە کارمەندانی وێستگەی کارەبای مەنسورییەی دەگواستەوە.
لە ئاکامی ڕووداوەکەدا سێ کارمەندی وەزارەتی کارەبای عێراق گیانیان لەدەستدا و حەوتی دیکەش برینداربوون.