دڵشاد میرانی، ئەندامی دەستەی داکۆکی کردن لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لەبارەی بایکۆت و تەوتین لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبووک دەڵێت، “لەیەکشەممەوە بایکۆت و شەڕی مان و نەمان لە پێناو تەوتین دەکەین”.
ئەمە لەکاتێکدایە مانگی یەک چەند ڕۆژێکی کەمی ماوە و هێشتا مامۆستایان و فەرمانبەران مووچەی مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو و مانگی یەکی ئەمساڵیان وەرنەگرتووە.