خەلیل دۆسکی: هەرێمی کوردستان دوو پێشنیازی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە داوە بە بەغدا



ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایدەگەیەنێت کە هەرێمی کوردستان دوو پێشنیازی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە و داهات داوە بە بەغدا و ڕۆژی یەکشەممەش شاندی هەردوولا کۆدەبنەوە.

خه‌لیل دۆسکی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە کەناڵی کوردستان24ـی ڕاگەیاند: حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ستپێشخه‌ریی زۆر باشی كردووه‌، له‌وانه‌ ڕایگه‌یاندووه‌، ئاماده‌ن ته‌واوی داهاتی ناوخۆ ڕاده‌ستی به‌غدا بكه‌ن، به‌و مه‌رجه‌ی به‌غدا پشكی هه‌رێم له‌ بودجه‌ ڕه‌وانه‌ بكات.

وتیشی، پێشنیازی دووەمیش ئەوەیە حکومەتی فیدراڵ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بە تەواویی خەرج بکات، لە بەرامبەردا حکومەتی هەرێم نیوەی داهاتی ناوخۆ ڕادەستی بەغدا بکات.

ئەندامەکەی لیژنەی دارایی له‌باره‌ی هه‌مواری یاسای بودجه‌ و پشكی هه‌رێمیش وتی: ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ شاندێکی هه‌رێمی سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات و ڕێككه‌وتنێكی گرنگ له‌باره‌ی خه‌رجكردنی مووچه‌ و داهاتی ناوخۆ ئه‌نجام دەدات.

بارزانی هەڵوێستی خۆی دەربارەی دۆخی ئێستای هەرێم و ڕۆژئاوا ئاشکرا دەکات
پێت بارزانی هەڵوێستی خۆی دەربارەی دۆخی ئێستای هەرێم و ڕۆژئاوا ئاشکرا دەکات
کارەبای سلێمانی: کارەبای شەش ناوچەی بڕدراوە و هەوڵی چارەسەرکردنی دەدەین
دوات کارەبای سلێمانی: کارەبای شەش ناوچەی بڕدراوە و هەوڵی چارەسەرکردنی دەدەین
پەیوەنیدر