بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند کارەبای شەش ناوچە بڕدراوە و هەوڵی چارەسەرکردنی دەکەن.
ئەمشەو بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگهیاند، ئاگاداری دانیشتوانی سنورەکانی دەربەندیخان، هەڵەبجەی شەهید، خورماڵ، سەیدسادق، پێنجوێن و شارەزوور، دەکەینەوە بەهۆی چاکسازیی لە هێڵەکانی 132 کەی ڤی گواستنەوەی کارەبای وێسگەی باشوور- دەربەندیخان، وێستگەی ئەزمڕ – دەربەندیخان، هێڵی 132 کەی ڤی تانجەرۆ – سەیدسادق – پێنجوێن ڕاگیرابوون بۆ کاری چاکسازیی، بەهۆی دروستبوونی کێشەیەک لە وێستگەی گۆڕینی کارەبای تانجەرۆ، کارەبایان نیە.
ئەوەشی خستەڕوو کە تیمەکانی چاکسازیی وێستگەکان و هێڵەکانی بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەی کارەبای سلێمانی سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکەن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبا سلێمانی هیچ وادەیەکی پێشبینیکراوی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە دەستنیشان نەکردووە.