ترەمپ بڕیارێکی دیکەی دژی ڕەگەزگۆڕین دەرکرد



ترەمپ هەنگاوێکی دیکەی دژی ئەو کەسانە دەستپێکرد کە ڕەگەزی خۆیان گۆڕیوە.

ئەمڕۆ هەینی، ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی بڵاویکردەوە، بە فەرمانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکان، ئەو زیندانییانەی پێشتر نێر بوون و ڕەگەزی خۆیان گۆڕیوە بۆ مێ، بۆ تەواوکردنی ماوەی سزاکانیان دەگوازرێنەوە بۆ گرتووخانەی پیاوان.

ڕوونیشیکردەوە کە سەرجەم گرتووخانە فیدراڵییەکان لەو بڕیارە ئاگادارکراونەتەوە.

هەفتەی ڕابردوو دۆناڵد ترەمپ لە یەکەم وتاری دوای سوێندخواردنی وەک سەرۆکی نوێی ئەمریکا، دژایەتی خۆی بۆ گۆڕینی ڕەگەز و هاوڕەگەزبازی دووپات کردەوە و ڕایگەیاند لە ئەمریکا تەنها نێر و مێ هەیە و ڕەگەزی سێیەم بوونی نییە.

کارەبای سلێمانی: کارەبای شەش ناوچەی بڕدراوە و هەوڵی چارەسەرکردنی دەدەین
پێت کارەبای سلێمانی: کارەبای شەش ناوچەی بڕدراوە و هەوڵی چارەسەرکردنی دەدەین
وەزارەتی ناوخۆی عێراق بەرپرسیارێتی کوژرانی دوو پاسەوانی خستە ئەستۆی پەکەکە
دوات وەزارەتی ناوخۆی عێراق بەرپرسیارێتی کوژرانی دوو پاسەوانی خستە ئەستۆی پەکەکە
پەیوەنیدر