“جارێکی دیکە هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکاتەوە”



میدیای یەکێتی بڵاویکردەوە کە بە هۆی دوو داواکاری بەغدا، جارێکی دیکە هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی کانوونی دووەم بۆ بەغدا ئامادە دەکاتەوە.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایی هەرێمى کوردستان بە کەناڵ8ـی ڕاگەیاند، سەرجەم ئامادەکارییەکانى لیستى مووچەى مانگى یەکى فەرمانبەران تەواوکرابوون، بەڵام بەهۆى دوو داواکارى بەغدادەوە بۆ دەرکردنى ناوى ئەو مووچەخۆرانەى بایۆمەترییان نەکردووە لەگەڵ ئەوانەى خانەنشین دەکرێن، لیستەکە ئامادە دەکرێتەوە.

سەرچاوەکەى وەزارەتى دارایی دەڵێت، لە وەزارەتى دارایی فیدراڵەوە ئاگادارکراونەتەوە كە پێویستە لە لیستى مووچەى مانگى یەکدا سەرجەم مووچەخۆران بایۆمەترییان کردبێت و خاوەنى ژمارەى کەسیی بێهاوتا ‘UPN’ بن، لە دایکبووانى ئەو سێ ساڵەش کە خانەنشین دەکرێن دەبێت ناویان لە لیستى مووچەى فەرمانگەکانیان دەربهێندرێت و رەوانەى خانەنشینى بکرێن.

سەرچاوەکە گوتیشى، ئەو خانەنشینانەش کۆچى دواییان کردووە و بەرلەوە بایۆمەترییان کردووە، داواکراوە ئێستا میراتگرەکانیان بایۆمەترى بکەن و دواتر بخرێنەوە ناو لیستەکانى مووچە.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق بەرپرسیارێتی کوژرانی دوو پاسەوانی خستە ئەستۆی پەکەکە
پێت وەزارەتی ناوخۆی عێراق بەرپرسیارێتی کوژرانی دوو پاسەوانی خستە ئەستۆی پەکەکە
زۆر بەداخەوە بۆ ئەم ڕەفتارە
دوات زۆر بەداخەوە بۆ ئەم ڕەفتارە
پەیوەنیدر