زۆر بەداخەوە بۆ ئەم ڕەفتارە



پ.د. سەعید عەلی

ئەوەی سەرنج بدات تێبینی دەکات کە هەندێک لە مامۆستایان و کەسانی ئەکادیمی و ئەوانەی تەمەنێکە سەرقاڵی زانستن لە زانکۆ و دامەزراوەو ناوەندە زانستیە جۆراوجۆرەکاندا، کاتێک بڕوانامە، یان نازناوی زانستیی، یان پلەی وەزیفیان بەرز دەبێتەوە، یان دەگەنە تەمەنێکی دیاریکراو ، ئیتر واز لە فێر بوون و خوێندنەوە و کتێب و زانست ئەهێنن و بەشتی لابەلاو لاوەکیەوە سەرقاڵ دەبن، هەندێ جار هەندێکیان تەنانەت خۆی ڕزگار دەکات لە کتێبخانەکەی بەوەی یان دەیفرۆشێ، یان دەیبەخشێتە کەسانی تر ! یان هەندێ جار بەیەکجاری واز دەهێنێ و تەنها خۆی بە عیبادەت و پەرستش و  نوێژو ڕۆژوو گرتن و زۆر خوێندنەوەی قورئان سەرقاڵ دەکاو هیچی تر!!!

من دەڵێم :

لەڕاستیدا ئەمە ئەو پەڕی کەمتەرخەمی و هەڵەی گەورەیە !! لێرەدا پێویستە بەوردی و بەقووڵی بیر لە سەرەنجامی خراپی ئەم جۆرە بیرکردنەوەو مامەڵەیە بکرێتەوە، هەروەها ئەم جۆرە تێڕوانین و بیرکردنەوەیە ڕاست بکرێتەوە !!
چونکە لەڕاستیدا سەرقاڵ بوون بەوەرگرتنی ( زانستی بەسوود ) بەکۆی ڕای زانایان گەورەترین عیبادەت و پەرستش و پیرۆزترین ڕێگەی خوا لەخۆ ڕازیکردنە!
پشت هەڵکردن لە زانست و مەعریفەو کتێب و خوێندنەوە بۆ ( کەسانی قاڵ بوو و پێشتر لێبڕاو بۆ ئەو بواره ) تەنهاو تەنها بە بیانووی خۆسەرقاڵ کردن بە نوێژو ڕۆژوو و پەرستشەوە فێڵێکە لە شەیتانەوە و هەڵخلیسکان و ڕێ لێ تێکچوونە !!
خۆ ئەگەر سست بوون و وازلێهێنانەکە تەنها لەپێناو ڕووکردنە خۆشی و لەزەت و حەزو ئارەزووە دنیایی و بەرژەوەندیە ماددیە ڕوتە تایبەتەکان بێ، ئەوا کارەساتەکە، ماڵوێرانیەکە، سەرلێشێواویەکە، گەورەترو بێ وێنە ترە.!!

“جارێکی دیکە هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکاتەوە”
پێت “جارێکی دیکە هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکاتەوە”
‎ سامسۆنگ کۆنسێرتێکی تایبەت له هەولێر ساز دەکات ‎بۆ خستنەگەڕی زنجیرەی Galaxy S25
دوات ‎ سامسۆنگ کۆنسێرتێکی تایبەت له هەولێر ساز دەکات ‎بۆ خستنەگەڕی زنجیرەی Galaxy S25
پەیوەنیدر