لە باشووری ئەمریکا هەر لە ویلایەتی تەکساسەوە هەتا فلۆریدا، سەرماوسۆڵەی توند کاریگەری نەرێنیی لەسەر ژیانی هاووڵاتیان دروست کردووە.
لە ویلایەتەکانی ئالاباما، تەکساس و جۆرجیا بەهۆی کۆمەڵە ڕووداوێکی وەک کەوتنەوەی ئاگر لە ماڵ و، ڕووداوی هاتوچۆ و ڕەقبوونەوە لە سەرمادا کە بەهۆی گەردەلوولی بەفر و سەرماوسۆڵەی توندەوە ڕوویاندا، لانی کەم ١٠ کەس گیانیان لەدەستدا.
لە کاتێکدا بەهۆی سەهۆڵبەندانی توندەوە ڕووداوی هاتوچۆ دروست بوون و ئاستەنگ بۆ هاتوچۆ دروست بوو، هاوکات بەهۆی گەردەلوولی بەفرەوە ژمارەیەکی زۆر گەشتی ئاسمانیی هەڵوەشێندرایەوە.
بەهۆی بارینی بەفرێکی چڕ کە بارینێکی مێژووییە لە فلۆریدا و میڵتۆن، ئاستی بەفری باریو گەیشتووەتە ٢٥ سم.
لە ناوچەی بیمۆنت لە تەکساس، ئاستی بەفری باریو ژمارەی پێوانەیی شکاندووە و گەیشتووەتە ١٥ سم.
لە شاری مۆبایلی ئالاباما ئاستی بەفر گەیشتووەتە ٢٠ سم و، لە شارەکانی باتۆن رەڤ و نیو ئۆرلیانس لە لویزیانا، چڕترین بەفر باریوە کە لە ساڵی ١٨٩٥ەوە هەتا ئێستا بەو شێوەیە نەبووە.
باس لەوەیش کرا کە لە کۆتایی هەفتەوە ڕەوشی کەشوهەوای سارد لە ناوچەکە بەرەو ئاسایی بوونەوە دەچێت.