سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، سەرۆکی کۆریای باکوور کەسێکی زیرەکە و جارێکی دیکە پەیوەندی پێوە دەکات.
لە دیمانەیەکیدا لەگەڵ فۆکس نیوز، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا پەیوەندی دەکات بە کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور یان نا؟ ڕایگەیاند: ”دووبارە پەیوەندی لەگەڵ دەکەم”.
وتیشی: ”کیم جۆنگ ئون کەسێکی زیرەکە. کەسێکی ژیرە. منی خۆش دەوێت و منیش لەگەڵ ئەودا باش دەگونجێم”.
ترەمپ لە حوزەیرانی ٢٠١٩دا لە ناوچەی داماڵدراو لە چەک کە هەردوو کۆریای باکوور و باشوور لە یەکتری جیادەکاتەوە لەگەڵ کیم جۆنگ-ئون کۆبووەوە. بەوەیش بووە یەکەم سەرۆکی ئەمریکا کە پێی نایە خاکی کۆریای باکوورەوە.