هێڵێکی گەرمی تایبەت بۆ شتە ونبووەکان کاراکرا



پۆلیسی هەولێر هێڵێکی تایبەتی بە شتە ونبووەکان کاراکرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، هێڵێکی گەرمی بە ژمارە (066137) خستووەتە بەردەستی هاووڵاتیان، بۆ ئەوەی لە هەر کاتێکدا بەڵگەنامە فەرمییەکانی وەک (پاسپۆرت، کارتی نیشتیمانی، کارتی زانیاری، ناسنامەی باری شارستانی، ڕەگەزنامە، فۆڕمی خۆراک، مۆڵەتی شوفێری، ساڵیانەی ئۆتۆمبێل)، یاخود هەر کەلوپەلێکی تر لە زێڕ و پارە پەیوەندی پێوە بکەن.

ئاماژە بەوەشدراوە، کە هەر کەسێک هەر شتێکی دۆزیەوە لەوانەی کە ئاماژەی پێکرابوو، با ڕاستەخۆ پەیوەندی هێڵی گەرمی (066137)ـەوە بکات و بۆ ئەوەی ئەوان بتوانن لە ڕێگەی بەشی پۆلیسی ونبووەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیەکەیان بەڵگەنامە و کەلوپەلەکان بۆ خاوەنەکانیان بگەڕێننەوە.

بێگەرد تاڵەبانی: هاوردەکردنی تەماتەمان قەدەغە کرد
پێت بێگەرد تاڵەبانی: هاوردەکردنی تەماتەمان قەدەغە کرد
قوباد تاڵەبانی: بەبێ حکومەتێکی کارا و بەهێز ناتوانین کێشە سەرەکییەکانمان چارەسەربکەین
دوات قوباد تاڵەبانی: بەبێ حکومەتێکی کارا و بەهێز ناتوانین کێشە سەرەکییەکانمان چارەسەربکەین
پەیوەنیدر