نۆ یانە لە خولی یانە پاڵەوانەکان دەرکران



یارییەکانی گەڕی حەوتەمی جامی چامپیۆنزلیگ بە کرانەوەدەرەی ٩ یانەی ناسراو کۆتایی هات، کە ناتوانن بەردەوام بن لە بەشداریکردن لە قۆناغی کۆتایی.

تیپەکانی وەک جیرۆنای ئیسپانی، کرڤێنا زڤێزدای سربیا، هەروەها ڕیدبول سالزبۆرگ و ستورمی نەمسایی، بەکۆکردنەوەی تەنها سێ خاڵ چانسی گەیشتنیان بە قۆناغی داهاتوو لەدەستدا و لە پاڵەوانێتییەکە دوورخرانەوە.

هەروەها سپارتای چیکی و بۆلۆنیای ئیتاڵی کە بە ڕێککەوت چوار خاڵ و پێنج خاڵیان هەیە، پاڵەوانێتییەکە جێدەهێڵن.

پێش ئەوە یانەکانی وەک یۆنگ بۆیزی سویسری و سلۆڤان براتیسلاڤا و ئار بی لایپزیگی ئەڵمانی هەموویان چانسی سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی داهاتوو لەدەستدابوو.

پاڵەوانێتییە بەناوبانگەکە بۆ یەکەمجار لەم وەرزەدا بە سیستەمێکی نوێ بەڕێوەدەچێت، بەو پێیەی تیپەکانی بەشداری پاڵەوانێتییەکە لە قۆناغی چوارەمی خولەکەدا 8 یاری بەرامبەر8 یانەی جیاواز ئەنجام دەدەن، لە یاریگای خۆیان و هەمان ژمارەش لە دەرەوەی یاریگا.

8 تیپی یەکەمی ڕیزبەندی گشتی ڕاستەوخۆ سەردەکەون بۆ قۆناغی 16، لە بەرامبەردا ئەو یانانەی لە پلەی 9 بۆ 24دان لە پلەی ئۆفەکان (لە یاریگای خۆیان و دەرەوەی یاریگا) یاری دەکەن، 8 تیپیان سەردەکەون بۆ قۆناغی 16.

ئەو تیپانەی تا ئێستا سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی 16 لە چامپیۆنزلیگی 2025 مسۆگەر کردووە بریتین لە: لیڤەرپوول ی ئینگلیزی و بەرشەلۆنەی ئیسپانی.

پەیامێک لە بافڵ تاڵەبانی بۆ دەسەڵاتی دادوەری
پێت پەیامێک لە بافڵ تاڵەبانی بۆ دەسەڵاتی دادوەری
لەسەر دامەزراندنی 500 کەس پارێزگای هەڵەبجە هاتە دەنگ
دوات لەسەر دامەزراندنی 500 کەس پارێزگای هەڵەبجە هاتە دەنگ
پەیوەنیدر