لەسەر دامەزراندنی 500 کەس پارێزگای هەڵەبجە هاتە دەنگ



پارێزگای هەڵەبجە ڕوونکردنەوەی سەبارەت بە دامەزراندنی 500 کەس لەو پارێزگایەدا و دەڵێت”هیچ نووسراوێكمان بۆ نەهاتووە”.

دیوانی پارێزگای هەڵەبجە، لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند، سەبارەت بە گەڕانەوەی ناوی 500 میلاک بۆ دامەزراندن لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە بۆ دیوانی پارێزگای هەڵەبجە، بە پێویستی دەزانین هەموولایەک ئاگاداربکەینەوە کە هیچ ناو و نووسراوێک لەسەر ئەم بابەتە ئاڕاستەی دیوانی پارێزگای هەڵەبجە نەکراوە.

ئاماژەی بەوەش داوە، لە ئەگەری گەڕانەوەی ناوەکان ئێمە لە ڕێگەی پەیجی فەرمی دیوانی پارێزگای هەڵەبجە وە سەرجەم ناوەکان بڵاو دەکەینەوە.

هاوکات هەرئەمرۆ كاوە عەلی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەپشكی پارێزگای هەڵەبجە لە کۆمێنتێکیدا وەڵامی روونکردنەوەکەی دایەوە و دەڵێت””ئەنجوومەنی ڕاژە پێی ڕاگەیاندین کە ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندی 500 فەرمانبەرەکەی کردووە و ڕاستەوخۆ ئاڕاستەی پارێزگای هەڵەبجە کراوە، نەگەیشتنی ناو بەمانای دانەمەزراندنیان نایەت بەڵکو نووسراوەکە دەگاتە دەستان”.

ئەمە لەکاتێکدایە، لەساڵی رابردوودا بەشێوەی ئۆنڵاین داواکاری بۆ دامەزراندنی 500 کەس بە گرێبەست بۆ فەرمانگەكانی هەڵەبجە ڕاگەیەندرا، و تائێستا بەفەرمی ناوەکان رانەگەیەندراوە.

 

نۆ یانە لە خولی یانە پاڵەوانەکان دەرکران
پێت نۆ یانە لە خولی یانە پاڵەوانەکان دەرکران
دەنگ لەسەر هەمواری یاسای بودجە نەدرا
دوات دەنگ لەسەر هەمواری یاسای بودجە نەدرا
پەیوەنیدر