بڕیاری خانەنشینی دەوامی فەرمانگە و خوێندنگەکان پەکدەخات



بڕیاری خانەنشینی دەوامی فەرمانگە و خوێندنگەکان پەکدەخات و بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانیش دەڵێت، بڕیارەكە دۆخێكی ناسروشتی دروستكردووە و دەوام لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان دەوەستێت.

عومەر محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی بەوەکالەت، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەهۆی بڕیاری حكومەتی هەرێم بە جێبەجێكردنی كەمكردنەوەی تەمەنی یاسایی خانەنشینبوون بۆ 60 ساڵ، دوو هەزار و 821 كەس لە پەروەردەی گشتیی سلێمانی، كە 10 پەروەردەی سنوورەكە دەگرێتەوە، لە مامۆستا و فەرمانبەر بڕیاری خانەنشین كردن دەیانگرێتەوە.

وتیشی، “بڕیارەكە دۆخێكی ناسروشتی دروستكردووە و بە دڵنیاییەوە دەوام دەوەستێت، نەك تەنها لە سلێمانی بەڵكو لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان دەوەستێت”.

عومەر محەمەد روونیشیكردەوە، قوتابخانە هەبووە، یەك مامۆستای كەم بووە، نەیانتوانیوە پڕیبكەنەوە، چونكە ئەمساڵ نە دامەزراندن هەبووە، نە وانەبێژی.

جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی ئەو دۆخەی بە “قورس” ناوبرد و دەربارەی چارەسەریش باسی لەوەشكرد، چارەسەر تەنها لەلای سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتی دارایی و وەزارەتی پەروەردەیە.

ئەنجامی سەردانی ئیمراڵی ئاشکرا کرا
پێت ئەنجامی سەردانی ئیمراڵی ئاشکرا کرا
دەربارەی دامەزراندنی 500 کەس ڕوونکردنەوە دەدرێت
دوات دەربارەی دامەزراندنی 500 کەس ڕوونکردنەوە دەدرێت
پەیوەنیدر