شەیبانی: کورد پێکهاتەیەکی گرنگ و ڕەسەنی سووریان و مافەکانیان پارێزراو دەبێت



وەزیری دەرەوەی سووریا جەخت لە پاراستنی مافەکانی کورد دەکاتەوە و سەرۆک وەزیرانی هەریمی کوردستانیش بۆ دیمەشق بانگهێشت دەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە داڤۆس، لەگەڵ ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا کۆبووەوە.

حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند “لە کۆبوونەوەیەکی دۆستانەدا، دۆخی گشتیی سووریا و پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە و دوایین گۆڕانکاریی و پێشهاتەکانی ناوچەکە تاوتوێ کرا”.

وەزیری دەرەوەی سووریا، کورتەیەکی دەربارەی بارودۆخی نوێی سووریا و هەوڵەکانی ئیدارەی نوێ بۆ گەڕاندنەوەی ئارامی و سەقامگیریی و دابینکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان بۆ هاووڵاتییانی وڵاتەکەی خستەڕوو.

وەزیری دەرەوەی سووریا ئاماژەی بەوەدا کە کورد خوشک و برای ئێمەن و پێکهاتەیەکی گرنگ و ڕەسەنی سووریان و دڵنیایی دەدەین کە مافەکانیان پارێزراو دەبێت.

شەیبانی، هەروەها سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی بانگهێشتی دیمەشق کرد و وتی هیوادارین کە لەئایندەیەکی نزیکدا لە شام بتبینین.

سەرۆکی حکومەت دووپاتی کردەوە کە پاراستنی ئاشتیی و ئارامیی سووریا بەلای ئێمەوە زۆر گرنگە و لەمبارەیەوە ئامادەین بۆ پێشکەشکردنی هەموو پشتگیریی و هاوکارییەکی پێویست بۆ خوشک و برایانمان لە سووریا.

هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی پاراستنیی مافی هەموو پيکهاتەکانی سووریا و لەنێویشیاندا گەلی کورد.

لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، هەوڵەکانی سەرۆک بارزانی بۆ نزیککردنەوەی لایەنە کوردییەکان و پاراستنی ئاسایش و ئارامیی سووریا بەرز نرخێنرا.

دەربارەی دامەزراندنی 500 کەس ڕوونکردنەوە دەدرێت
پێت دەربارەی دامەزراندنی 500 کەس ڕوونکردنەوە دەدرێت
بەردی بناغەی پڕۆژەی قیرتاوكردنی شەقامی هەولێر-بەحركە دانرا
دوات بەردی بناغەی پڕۆژەی قیرتاوكردنی شەقامی هەولێر-بەحركە دانرا
پەیوەنیدر