جەنگی بەرگریی غەززە و ئاوڕێک لە کارەساتەکانی کوردستان



مەلا بەختیار

سێ ڕۆژە بۆماوەی دوو مانگ، جەنگی وێرانکردنی غەززە، لەلایەن ئیسرائیلەوە وەستاوە، سەرەنجام، حەماس سێ ژنی ئیسرائیلی و ئیسرائیلیش ٩٠ دیلی فەڵەستینی ئازاد کران. لایەنی کەم لەم سێ ڕۆژە، ٥٠ قوربانی کەمتردراوە، ئاسودەییەک لەناو فەڵەستینیەکان ھاتۆتەدی. ھەست کردن بە سەرکەوتینش بۆ فەڵەستینیەکان لەم دۆخەدا ڕەوایە. لامان گرنگە بۆچونێکی ھەمەلایەنەی خۆمان لەم بارەیەوە دەربڕین.

پێش ھەمووشتێک، فەڵەستین بێ ئەملاو لا مافی چارەی خۆنوسینی، تا دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆ ھەیە. ئیسرائیلیش مافی پێشێل کردنی ئەو مافەی فەڵەستینییەکانی نییە. بەڵام بەداخەوە، مێژوو ھەرگیز بەڕاستەڕێی مافی یاسایی  چارەی خۆنوسین، تێنەپەڕیوە. ئەم مافە، لەدێر زەمانەوە تائێستا، ھەمیشە قوربانییەکی بێشوماری لەپێناودا دراوە.

لە ١١٨ ساڵی ڕابردوودا، جارێکیان پێش جەنگی یەکەمی جیھان و جارێکی تریش دوای جەنگی یەکەم، بەبێ خوێن ڕشتن،  مافی چارەنوس سەلمێنراوە. پێش جەنگی یەکەم (١٩٠٧) مەلیکی سوید مافی چارەنوسی نەرویجی سەلماند و بێ خوێنڕشتن دەوڵەتی سەربەخۆییان دامەزراند. بێگومان ئەویش لەژێر کاریگەری پەرەسەندنی سەرمایەداری و سەرھەڵدانی بزوتنەوەی دیموکراسی بوو. جاری دووەمیش، دوای شۆڕشی ئۆکتۆبەر(١٩١٧)، لینین و بۆلشەویکەکان مافی چارەنوسی فیلەندایان سەلماند و دەوڵەتی سەربەخۆیان ڕاگەیاند. ئەمەش لەژێر کاریگەری فەلسەفەی مارکسیزم و سۆشیالیزمدا ڕویدا.ھەرچەندە مافی چارەنوس بەشێکە لە ئەرکە دیموکراسییەکان.

دوای ئەو دوو ڕوداوە گرنگەی مێژوو، لەتەواوی ووڵاتانی ئاسیادا( بەڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستیشەوە) مافی چارەنوسی ھیچ نەتەوەیەک، بێ خوێن ڕشتن و کاولکاری نەسەلمێنراوە. تەنانەت لە ئەمریکای لاتین و ئەفریقیاش. فەڵەستین و ئەرمەنەکان و نەتەوەی کورد، نمونەی ھەرەدیاری بێبەش کردنی نەتەوەکانن لەمافی چارەنوس، زیاتر لە ١٠٠ ساڵی ڕابردوو. تائێستاش ئەم سێ نەتەوەیە گیرۆدەی پاشماوەی سیاسەتی کۆڵۆنیاڵیستین و میراتگرە سیاسیەکانیانن لە نەتەوە سەردەستەکان ( عەرەب، فارس، تورک، جولەکە). کەپێمان وایە جگەلە پێشێل کردنی مافە دیموکراسییەکانی ئەم نەتەوانە، لەسەر دەستی دەسەڵاتدارانی نەتەوە باڵا دەستەکان، خودی ئەم نەتەوانەش، ھێشتا پێکھاتە نەتەوەییەکانیان تەواو نەخەمڵیوە. تائێستاش وایە. ھەر بۆیە بەدرێژایی مێژوو ھەلی زۆریان لەدەست چوو،  بۆ بەدیھێنانی مافەکانیان.

فەڵەستین و غەززە، لە چلەکانەوە تا ئێستا، تەواوی ووڵاتانی عەرەبی و جاران کەمپی سۆشیالیستی و زۆرێک لە ووڵاتانی دیکەی دونیا، ویستویانە بیانگەیەننە مافی چارەنوسیان. بەڵام شکستیان خواردووە. بێگومان ئەم خەباتە دورو درێژە خوێناوییە شکست خواردوە، بەھیچ عەقیدەو ئایدۆلۆجیەتێک پاساو نادرێتەوە. ھەڵمەتی ٧ی ئۆکتۆبەری 2023، ئەگەر لەڕوی ھاوکێشە سیاسیەکان و تەرازوی جەنگەوە، ھەڵەی عەسکەری تیاکرابێت. بەڵام لەمەیدانی ڕوبەڕوبونەوەدا، ئەم ھەڵمەتە لەچاو  جەنگەکانی تری تەواوی ووڵاتانی عەرەب و فەڵەستین و ئیسرائیل، کاریگەرتر بوو، گەرچی تەواوی ئامانجەکانیشی بەدی نەھێنا، بەڵکو حەماس و حیزبوڵا جەزرەبەی کوشندەشیان خوارد، بەڵام ٧ی ئۆکتۆبەر بە پشتیوانی کۆماری ئیسلامی ئێران، ھەندێک لەھاوکێشەکانی فەڵەستین و ئیسرائیلی لەقازانجی فەڵەستین گۆڕی. بەمەرجێک لەمەودوا ھێزە فەڵەستینیەکان بتوانن ستراتیجێکی نوێی سیاسی و دپلۆماسی گەڵاڵە بکەن.

دوورنییە جەنگی غەززە بە پشتیوانی حیزبوڵای لوبنانی، حوسیەکان، ئێرانییەکان و حەشدی شەعبی عێراقیش، دوا جەنگی گەورەی خوێناوی بێت لەنێوان فەڵەستین و ئیسرائیل دا. زۆر بەدژواری دەزانین حەماس و حیزبوڵا، بتوانن جارێکی تر بە پشتیوانی ئێران، یا ھەر دەوڵەتێکی تر، توانای مقاومەت بگێڕنەوە بۆ مقاومەت.

وڵاتانی عەرەبی لەدوای جەنگی تشرینی ١٩٧٣ وازیان لە دوژمنایەتی ئیسرائیل ھێناوە. میسر و ئوردن کە دوو ووڵاتی ھەرە گرنگی ڕوبەڕوی ئیسرائیلن، لەگەڵ ئیسرائیل ئاشتەواییان ھەیە، ھەندێک لەووڵاتانی تری عەرەبیش ھەمان ڕێچکەیان گرتوە(بەحرەین، ئیمارات، قەتەر، عومان). تەنانەت وەزیری دەرەوەی ئێستای سووریای دەسەڵاتی سونیگەراش، هەفتەی ڕابردوو ووتی: ئاسایشی ئیسرائیل ئاسایشی سووریاشە. لەم پێودانگەوە پێمان وایە، سووریا و لوبنانیش، ئینجا سعودییەش، زو یان درەنگ بەڕێوەن بۆ ئاشتەوایی لەگەل ئیسرائل. عێراقیش ھەموو ھەوڵێک دەدا تێوە نەگلێتە جەنگ. ڕوخانی بەشار ئێرانی ساکاندووە. بۆیە بەدوری دەزانین، ئێرانیش ڕاستەوخۆ ، یان ناڕاستەو خۆ،  وەکو چارەکە سەدەی ڕابوردوو، خۆی بگلێنێتەوە شەڕو کێشەکانەوە. بەتایبەتی ھیچ ووڵاتێکی عەرەبی سونیگەرا، بە ڕێکخراوی ڕزگاری خوازی فەڵەستینیشەوە، دورو نزیک پێیان خۆش نییە ئێران ببێتە خاوەن کێشەی فەڵەستین

لەبەرامبەر تەکنەلۆجیای جەنگینی ئیسرائیل و ئەمریکا، دەرکەوت ھیچ دەوڵەتێکی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، دەرەقەتیان نایەت.

کەوابێ ستراتیجی جەنگ بەرەو ئاوابوون دەچێت و ئاسۆی ئاشتەوایی خەریکە ساماڵ دەبێت. بەتایبەتی سەرۆکی نوێی ئەمریکا ترامپ، سیاسەتێکی بێ تەمومژ پشتیوانی ئیسرائیلی ھەیە. نەیاری ڕاستەوخۆی ئێرانییشە. تیمەکەشی لە پۆستەباڵاکان  ھەمان سیاسەتی ترەمپیان ھەیە، بۆیە ھەرکێشەیەکی عەسکەری ڕوبداتەوەو دەسپێشخەریەکەی حەماس یان حیزبوڵای لوبنانی بێت. خوانەخواستە وەکو خۆی وتویەتی: دۆزەخی جەنگ دروست دەکات. حەق وایە باوەڕ بەم ھەڕەشەیەش بکەین. بەتایبەتی تەواوی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لەچوار ساڵی ئایندەدا، لەترەمپ و کۆماریەکاندا چڕ دەبێتەوە.  دەبێت ئەوەشمان لەبیر بێت دنیا بەرەو فرە جەمسەری و جەنگی دووەمی سارد، کەوتۆتەڕێ.

لەم باسەدا ناتوانین باسی کارەساتە تراتیژیەکانی کوردستان نەکەین، بێگومان ئازار ھەر ئازارە. ئازادیش ھەر ئازادییە. ئازاردانی ھەر گەلێک، ئازاری ھاوبەشی گەلانە. پێشێل کردنی ئازادی گەلانیش، بێ جیاوازی دژایەتی مافی دیموکراسی گەلانە. لێرەوە دەڵێین، مایەی دڵخۆشییە فەڵەستین لەم میحنەتەدا پشتیوانیەکی زۆری ھەبوو. ھەر ئێستا ٤٠٠٠  کامیۆن شتومەک بەڕێوەیە بۆ غەززە. وا ووڵاتان کەوتونەتە جموجۆڵی دبلۆماسی، کۆنگرەی ئاوەدان کردنەوەی غەززە ببەستن، کە سەدان ملیار دۆلاری پێویستە، ھەرچیان بۆ بکرێت حەڵاڵیان بێت. بەڵام دەشپرسین: ئایا لە پڕۆسەی ئەنفالەکانەوە بۆ کیمیابارانکردنی گەرمیان و کوێستان و بادینان و سۆران، سەرتۆپەکەیان ھەڵەبجە و گۆپتەپەو سێوسێنان و شێخ وەسانان و ناوچەی بازێیە، ئایا چ پشتیوانییە نێودەوڵەتیەکەو چ سۆزی جەماوەرییەکە و ئەو پشتیوانییەی ھێزە ئیسلامییەکان، لەتەواوی دنیا و ناوچەکە بۆ ھەڵەبجەو کوردستان بۆچی وەکو ئێستای غەززە نەبوو؟

بەردی بناغەی پڕۆژەی قیرتاوكردنی شەقامی هەولێر-بەحركە دانرا
پێت بەردی بناغەی پڕۆژەی قیرتاوكردنی شەقامی هەولێر-بەحركە دانرا
سامانە سروشتییەکان: نەوتمان بەسەر 94٪ی هەرێمی کوردستاندا دابەش کردووە
دوات سامانە سروشتییەکان: نەوتمان بەسەر 94٪ی هەرێمی کوردستاندا دابەش کردووە
پەیوەنیدر