قائیمقامی پێنجوێن لهپهیامێكدا رایگه‌یاند:”دوای ئه‌وه‌ی به‌ڵێن درا داواكارییه‌كانی خۆپیشانده‌ران جێبه‌جێبكرێت، خۆپیشانده‌ران له‌بری كۆتاییهێنان بهكۆبونهوهكهیان، ئاڕاسته‌ی خۆپیشاندانیان روه‌و ماڵی تایبه‌تیم گۆڕی و له‌ژێر فشاری دڵسۆزانه‌یان، دیسانه‌وه منیان خستهوهبهر به‌رپرسیارێتییه‌كی قورس‌تر له ساڵانی ڕابردوم، بۆیه به‌ڵێن ده‌ده‌م پۆسته‌كه‌م بخه‌مه‌وه خزمه‌تیان و داكۆكیكارێكی باشتر له ڕابردو بم بۆیان”.
زانا ڕه‌حمان، پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت:”پاش پێشكه‌شكردنی داواكاری دهستهبهرداربونم به ئه‌وپه‌ڕی جدییه‌وه به سه‌روی خۆم وه‌ك كارتی فشار و ناڕه‌زایی بۆ پاڵشتیكردنی داواكارییه‌كانی خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی قه‌زاكه‌م بۆ ده‌ستكه‌وتنی مافه‌كانمان دوای پێنج ڕۆژ و چوارشه‌و به‌رخۆدان و خۆڕاگری سه‌رباری سه‌رما و به‌سته‌ڵه‌كه ناسراوه‌كه‌ی پێنجوێن دوای ئه‌وه‌ی به‌ڵێن درا كه داواكارییه‌كان جێبه‌جێبكرێن و خۆپیشاندان به ئه‌نجامی خۆی گه‌یشت، دواتر خۆپیشانده‌رانی به ئه‌مه‌ك و به وه‌فا له‌بری كۆتاییهێنان به كۆبونه‌وه‌ی خۆڕاگرییان ئاڕاسته‌ی خۆپیشاندانیان ڕووه و ماڵی تایبه‌تیم كرد و له‌ژێر فشاری دڵسۆزانه‌یان دیسانه‌وه منیان خستهوهبهر به‌رپرسیارێتییه‌كی قورس‌تر له ساڵانی ڕابردوم”.
ده‌شڵێت:”سوپاس بۆ پاڵشتیكردنی تێكڕای جه‌ماوه‌ری خۆڕاگری پڕ شكۆی شاره‌كه‌م، مامۆستایانی ئایینی و كه‌سایه‌تییه‌كان و ڕیش سپییان و پیاو ماقوڵان و ژینگه‌پارێزان به‌گشتی و خۆڕاگرانی سه‌ربه‌رزی مله‌كه‌وه و ده‌سته دڵسۆزه‌كه‌ی سه‌رپه‌رشتیارانی خۆپیشاندانه‌كه و دوكاندار و كاسبكاران و بازرگانان و شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كان، تێكڕای كوردستانیانی خۆشه‌ویست ئه‌گه‌ر به وشه‌یه‌كی سۆشیال میدیاش بوبێت”.
راشیگەیاندووە:”زۆر سوپاس بۆ هه‌ریه‌ك له نوسینگه‌ی تایبه‌تی كاك بافڵ تاڵه‌بانی، كاك دلاوه‌ری حاجی عوسمان، وه‌زاره‌تی كاره‌با، وه‌زاره‌تی دارایی، پارێزگاری سلێمانی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی)، زۆر سوپاس بۆ سه‌رجه‌م فه‌رمانگه حكومییه‌كان، سه‌رجه‌م هێزه ئه‌منییه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌روازه‌ی باشماخ، سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان، سه‌رجه‌م ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن و سه‌رجه‌م په‌یجه‌كانی پێنجوێن) كه دڵسۆزانه و خه‌مخۆرانه هاوكارمان بون”.
قائیمقامی پێنجوێن ئاماژەی بەوەشکرد،”به‌ڵێن به‌خوای خۆم، پاشان هاووڵاتییانی قه‌زاكه‌م ده‌ده‌مه‌وه كه زیاتر له جاران به دڵسۆزی و متمانه‌وه به‌بێ جیاوازی خزمه‌ت به سنوری قه‌زای پێنجوێن بكه‌م و پۆسته‌كه‌م بخه‌مه‌وه خزمه‌تیان و داكۆكیكارێكی باشتر له ڕابردو بم بۆیان”.