وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕایگەیاند نەوتی سپییان بەسەر 94٪ی هەرێمی کوردستاندا دابەش کردووە و زیاتر لە 10 ملیۆن و 200 هەزار لیتی عەمبارکراویشیان ماوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزاەرتی سامانە سروشتییەکان ڕایگەیاند، لە 15ی ئەیلوولی 2024ەوە تا 22ی ئەم مانگە زیاتر لە 258 ملیۆن لیتر نەوتی سپییان بەسەر نزیکەی ملیۆنێک و 300 هەزار خێزاندا دابەش کردووە کە دەکاتە ڕێژەی نزیکەی 94% کۆی نەوتی دابەشکراو.
ئەوەشی خستەڕوو کە سلێمانی و سۆران لە دابەشکردنی نەوت بەسەر 100٪ی خێزانەکان نزیک بوونەتەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکاندا هاتووە کە زیاتر لە 10 ملیۆن و 200 هەزار نەوتیشیان لە عەمبارەکاندا ماوە.