مووچەی خانەشینیی بەم شێوەیە دیاری دەکرێت



سۆران عومەر، ئەندامی لیژنەی ئابووری ئەنجومەنی نوێنەران ڕاگەیەندراوێکی دەربارەی چۆنێتی هەژمارکردنی مووچەی خانەنشینی بڵاوکردەوە کە لەسەر بنەمای یاسای خانەنشینی یەکگرتوو لێکیداوەتەوە.

ڕاگەیەندراوەکەی سۆران عومەر لەسەر بنەمای مووچەی فەرمانبەرێک هەژمارکراوە کە مووچەکەی ٦٥٠ هەزار دینار بێت و ٣٠ ساڵ خزمەتی هەبێت و خاوەنی بڕوانامەی دبلۆم بێت، ئەوا ئەو کاتە مووچەی خانەنشینییەکەی بەم شێوەیە دیاری دەکرێت:

١- تێکڕای مووچەی بنەڕەتی بۆ سێ ساڵ دیاری دەکرێت، ئەگەر بەم جۆرە دیاری دەکرێت:

أ- مووچەی بنەڕەتی ساڵی یەکەم * ١٢

٢٥٠،٠٠٠*١٢ = ٣،٠٠٠،٠٠٠

ب- مووچەی بنەڕەتی ساڵی دووەم * ١٢

٢٧٥،٠٠٠*١٢ = ٣،٣٠٠،٠٠٠

ج- مووچەی بنەڕەتی ساڵی سێیەم * ١٢

٢٨٥،٠٠٠ *١٢ = ٣،٤٢٠،٠٠٠

٢- کۆی ئەنجامی أ +ب+ج دابەشی ٣٦ دەکرێت

٣،٠٠٠،٠٠٠+٣،٣٠٠،٠٠٠+ ٣،٤٢٠،٠٠٠ / ٣٦ = ٢٧٠،٠٠٠ دینار

٣- ئەنجامی ژمارە ٢ * ساڵانی خزمەت * ٢.٥ دابەشی ١٠٠ = مووچەی خانەنشینی

٢٧٠،٠٠٠*٣٠*٢.٥ / ١٠٠ = ٢٠٢،٥٠٠ دینار

٤- گرانیی گوزەران

مووچەی خانەنشینی*ساڵانی خزمەت دابەشی ١٠٠

٢٠٢٥٠٠*٣٠\١٠٠ = ٦٠،٧٥٠ دینار

٥- هەژمارکردنی بڕوانامە دبلۆم ٪٥ بەکالۆریۆس، بکالۆریۆس ٪١٠، ماستەر ٪١٥ ، دکتۆرا ٪٢٠

مووچەی خانەنشینی*دەرماڵەی بڕوانامە

٢٠٢،٥٠٠*٪٥= ١٠،١٢٥ دینار

تێبینی : ئەگەر مووچەی خانەنشینی کەلە خاڵی ٣ دەرچووە زیاتر بوو لە کۆتا مووچەی بنەڕەتی ئەوا کۆتا مووچەی بنەڕەتی حساب دەکرێت لێکدانی ٪١ دەکرێ لێکدانی ساڵانی خزمەت.

کۆتا مووچەی بنەڕەتی*٪١*٣٠= مووچەی خانەنشینی

٦- ئەگەر مووچەی خانەنشینی کەمتر دەرچوو لەبنەڕەتی ئەوا مووچەی خانەنشینی+گرانیی گوزەران+دەرماڵەی بڕوانامە = کۆتا مووچەی خانەنشینی

٢٠٢،٥٠٠+٦٠،٧٥٠+١٠،١٢٥= ٢٧٣،٣٧٥ دینار

٧- بەڵام بەپێی یاسای ژمارە ٢٦ی ساڵی ٢٠١٩ کە هەمواری یەکەمی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو ژمارە ٩ ی ساڵی ٢٠١٤ بوو بۆ باشکردنی بژێوی نابێت مووچەی خانەنشینی لە ٥٠٠ هەزار دینار کەمتر بێت.

ترەمپ، حووسییەکانی خستەوە ناو لیستی تیرۆر
پێت ترەمپ، حووسییەکانی خستەوە ناو لیستی تیرۆر
زیلینسکی داوای پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ عێراق دەکات
دوات زیلینسکی داوای پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ عێراق دەکات
پەیوەنیدر