زیلینسکی داوای پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ عێراق دەکات



سەرۆکی ئۆکراینا ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ دابینکردنی پێویستیی عێراق لە گەنم و جۆ دەردەبڕێت

لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە کارەکانی کۆڕبەندی ئابووری جیهانی سەرۆک کۆمار د.لەتیف ڕەشید لەگەڵ ڤلۆدیمێر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا کۆبووەوە.

سەرۆک کۆمار تەئکیدی لەسەر هەڵوێستی عێراق کردەوە کە داوای ڕێزگرتن لە سەروەری دەوڵەتان و پێویستی چارەسەرکردن و یەکلاییکردنەوەی ناکۆکییەکان بە ڕێگای ئاشتیانە دەکات و ئاماژەی بە بڕیارەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان کرد و ڕوونیکردەوە کە لە ململانێ چەکدارییەکاندا هیچ براوەیەک نیە .

سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەوەشدا کە عێراق لەلایەنەکانی ململانێکە وەک یەک دوورە و جەختی له ئامادەیی عێراق کردەوه بۆ کارکردن بۆ نزیککردنەوەی بیروبۆچوونەکانی هەردوولا.

سەرۆکی ئۆکراینا سوپاسی سەرۆک کۆماری کرد بۆ هەڵوێستی بێلایەنی عێراق سەبارەت بە ململانێی ئۆکراینا و ڕووسیا و جەختی لەسەر خواستی ئۆکراینا کردەوە بۆ بەهێزکردنی هاوکارییە دووقۆڵییەکان بەتایبەتی لە کەرتی کشتوکاڵ و هەناردەکردنی پێویستی عێراق لە بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی ئۆکراینا بەتایبەتی گەنم و جۆ.

زیلینسکی داوای پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ عێراق دەکات
پت زیلینسکی داوای پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ عێراق دەکات
بۆ یەکەمجار حکومەتی هەرێم کارێکی جیاواز بۆ مامۆستایانی گرێبەست دەکات
دوات بۆ یەکەمجار حکومەتی هەرێم کارێکی جیاواز بۆ مامۆستایانی گرێبەست دەکات
پەیوەنیدر