ئەبو قەسرە: ئامادەین دەستوەردان بکەین



وەزیری بەرگری سوریا لەبارەی ناکۆکییەکانی حکومەتی ڕاگوزەری سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات پەیامی گەیاند و دەڵێت”ئامادەین دەستوەردان بکەین”.

مەرهەف ئەبو قەسرە، وەزیری بەرگری سووریا،  ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، مەلەفی هێزەکانی سووریای دیموکرات لەژێر گفتوگۆدایە لەگەڵ سەرکردایەتی نوێی سووریا و ئامادەن دەستوەردان لەو دۆسیەیەدا بکەن.

ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو، مەرهەف ئەبو قەسرە، وەزیری بەرگری سووریا ڕایگەیاند، دانوستانەکان لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات هێشتا بەردەوامن.

ئاماژەی بەوەشدا، بۆشایی ئەمنی لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی سووریادا هەیە، و کۆنتڕۆڵ ناکرێت، چونکە لەدەرەوەی دەسەڵاتی ئێمەیە”.

ئەبو قەسرە وتیشی “بەرپرسانی وەزارەت لەگەڵ سەرجەم کوتلە سەربازییەکان کۆبوونەتەوە بۆ ئەوەی بیانخەنە ناو سوپاوە”.

ئاشکراشی کرد کە لەگەڵ زیاتر لە 70 گرووپ لە هەموو ناوچەکانی سووریا کۆبوونەتەوە و سەرجەمیان ئامادەیی خۆیان بۆ پەیوەندیکردن بە وەزارەتی بەرگری دەربڕیوە.

سەبارەت بە ئیسرائیل و دەستدرێژییەکەی بۆ باشووری سووریا، وەزیری بەرگری سوریا وتی، “دەوڵەتێکی نێوەندگیری هەیە کاردەکات بۆ فشارخستنە سەر داگیرکاری ئیسرائیل بۆ کشانەوە لەو ناوچەیەی کە پێشڕەوی کردووە بۆی لە باشووری سووریا”.

مەریوان حاجی جەمال بەشداریی لە کۆبەندی ئەمساڵی داڤۆس دەکات
پێت مەریوان حاجی جەمال بەشداریی لە کۆبەندی ئەمساڵی داڤۆس دەکات
لەڕووی زانستییەوە ڕەنگە دژە ئۆکسێنەرەکان سپی بوونی قژ دوابخەن
دوات لەڕووی زانستییەوە ڕەنگە دژە ئۆکسێنەرەکان سپی بوونی قژ دوابخەن
پەیوەنیدر