زۆرجار قژی خۆڵەمێشی نیشانەی پیربوونە، بەڵام لە ڕاپۆرتێکدا کە لەلایەن لایڤ ساینسەوە بڵاوکراوەتەوە، ئەو پرسیارە دەوروژێنێت کە ئایا ئەگەری ئەوە هەیە دەرکەوتنی دوابخرێت یان ڕەنگی ئەسڵی قژ بگەڕێندرێتەوە.
لە کاتێکدا توێژینەوەیەکی بچووک لە ساڵی 2021دا پێشنیاری ئەوە دەکات کە ڕەنگە بۆ کاتێکی زۆر تایبەت و کورتخایەن بتوانرێت ئەنجام بدرێت، بەڵام وەڵامی بۆچوونی پزیشکانی پێست کە پسپۆڕن لە لێکۆڵینەوە لە پێستی سەر و قژ ئەوەیە کە پێدەچێت ئەمە نەتوانرێت، یان لانیکەم ناتوانرێت.
مارتن پیکارد، مامۆستای یاریدەدەری پزیشکی لە سەنتەری ڕۆبەرت باتلەر کۆڵۆمبیا بۆ پیربوون لە نیویۆرک دەڵێت، “تیری کات بە ئاراستەیەکدا دەڕوات، قژیش ڕەنگەکەی لەدەست دەدات بەهۆی هۆکارێکەوە کە پێناچێت بگەڕێتەوە”.
پیکارد یەکێک بوو لە هاوکارانی توێژینەوەیەکی ساڵی 2021 کە لە گۆڤاری eLife بڵاوکرایەوە، و ڕۆڵی فشاری دەروونی لە پێشکەوتن و پێچەوانەبوونەوەی سەرهەڵدانی و ماوەی مانەوەی قژی خۆڵەمێشی لەسەرجەم تەمەنەکاندا ئاشکراکرد.
لە لێکۆڵینەوەکەدا توێژەران لێکۆڵینەوەیان لەو کەسانە کردووە کە بەگشتی قژیان ڕەشە بەڵام لە ناوەڕاستدا قژیان خۆڵەمێشی بووە، بۆیان دەرکەوتووە ماوەکانی کەمبوونەوەی فشاری دەروونی پەیوەندییان بە پێچەوانەبوونەوەی کاتی پرۆسەی ڕەنگ گۆرینی قژەوە هەیە.
بەڵام بە پێچەوانەی چیرۆکی بەناوبانگی ماری ئەنتۆنیت کە دەوترێت قژی شەوێک پێش لەسێدارەدانی سپی بووەتەوە، گرنگە لەبیرمان بێت کە ڕۆژێک یان چەند ڕۆژێکی خراپ ڕەنگی قژ دیاری ناکات، دکتۆر ئەنتۆنێلا تۆستی، پرۆفیسۆر و پسپۆڕی نەشتەرگەری پێست لە زانکۆی میامی لە فلۆریدا دەڵێت، هۆکارە ژینگەییەکان دەتوانن کاریگەری زیاتریان هەبێت لە ڕووداوە خەمۆکی و حاڵەتی دڵەراوکێ لە تاکەکاندا.
بەڵام هەندێک بەڵگە هەیە بۆ پشتگیری لەو بیرۆکەیەی کە خۆراکی دەوڵەمەند بە دژە ئۆکسێنەر دەتوانێت کاریگەرییەکانی پیربوون کەم بکاتەوە بە یارمەتیدانی کەمکردنەوەی زیانەکانی خانەکان و DNA.
بەداخەوە کەمکردنەوەی فشارە کەسییەکان و ژینگەییەکان بە تەواوی ڕێگری لە خۆڵەمێشی قژ ناکات.
هەرچەندە تا ئێستا هیچ چارەسەرێکی تەواو کاریگەر بۆ قژی خۆڵەمێشی نییە، بەڵام ئەوە بەو مانایە نییە کە پسپۆڕان دەستبەرداری دەبن.