قائیمقامی قەزای خەبات ئاشكرای دەكات، پڕۆژەیەکی گەورەی گەشتیاری لەسەر زێی خەبات دروست دەکرێت و دەشڵێت: ھۆتێل، موتێل، شوێنی گەشتیاری، دوکان، بەلەم و کاری زۆر باش و جوان لەخۆ دەگرێت.
قائیمقامی قەزای خەبات لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، پڕۆژەیەکی گەورەی گەشتوگوزار لەسەر زێی خەبات دروست دەکرێت و ناوچەکە دەبووژێنێتەوە و دەرفەتێکی زۆری کاریش بۆ خەڵکی ناوچەکە دەڕەخسێنێت و دەتوانین گەشتیارێکی زۆر بۆ خۆمان ڕابکێشین.
وتیشی، “چەندین ساڵە ئێمە خەریکی ئەو پڕۆژەیەین، کە بۆ ڕاکێشانی گەشتیاری زۆر و بووژانەوەی ناوچەکە زۆر پێویستە”.
ئاشكراشی كردووە، پڕۆژەکە زۆر باش و گەورەیە، ھۆتێل، موتێل، شوێنی گەشتیاری، دوکان، بەلەم و کاری زۆر باش و جوان لەخۆ دەگرێت و بودجەیەکی زۆر باشیشی بۆ تەرخان دەکرێت.