پیدەرسن: دەبێت ڕێگەچارە بۆ ڕۆژئاوا بدۆزرێتەوە



نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سووریا جەخت لە ڕێگەچارەی گونجاو بۆ دۆخی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەکاتەوە و دەڵێت”گەشبینم بە دانوستانەکان”.

گەیر پیدەرسن، نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سووریا، ئەمڕۆ چوارشەممە22ـی کانوونی دووەمی 2025، لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند،  یەکێک لە گرنگترین بابەتەکان کەلەگەڵ ئەحمەد شەرع گفتوگۆم لەبارەیەوە کرد، دۆخی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریایە، کە هێزەکانی هەسەدە لەو ناوچانەن.

ئاماژەی بەوەشدا، پێشوازی لە هەموو ئەو دەستپێشخەرییانە دەکەین کە ئێستا ئەنجام دەدرێن، لەوانەش کۆبوونەوەی سەرۆکی ئیدارەی نوێی سووریا، ئەحمەد شەرع لەگەڵ فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات، جەنەڕاڵ مەزلوم عەبدی.

هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە دەبێت هەموو لایەنەکان ئیمتیازیان هەبێت و لیکتێگەیشتن بۆ سەرجەم بابەتەکان هەبێت، بۆ دروستکردنی دۆخێکی ئارام لەبارەی دانوستانەکانەوە.

ڕوونیشی کردەوە کە دانوستان لە نێوان تورکیا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا سەبارەت بە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا هەیە و وتی” گەشبینین بەم دانوستانانە”.

پیسەرسن ئاماژەی بەوەشدا، دانوستان لەنێوان حکومەتی ڕاگوزەری سووریا و  هێزەکانی سووریای دیموکرات هەیه و گەشبینی خۆیشی بەم دانوستانانه دەڕبڕی.

پێدەرسن ڕوونیشیکردەوە کە کۆدەنگییەکی بەهێز هەیە بۆ پشتیوانیکردن لە سووریا، هەروەها دەیانەوێت گواستنەوەی هەمەلایەنە لە سووریادا کە ببێتە هۆی داڕشتنەوەی دەستوورێکی نوێ و هەڵبژاردنێکی دادپەروەرانە و ئازاد.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ سەرۆکی ئیدارەی نوێ، ئەحمەد شەرع گفتوگۆیان کردووە لەسەر ئەولەویەتەکان لە قۆناغی راگوزەردا، هەروەها حکومەتی نوێ حکومەتێکی چاودێرە کە دوای 14ساڵ شەڕ هاتۆتە ئاراوە، ئەم حکومەتەش ڕووبەڕووی ئاستەنگی زۆر دەبێتەوە، گرنگترین شت لە قۆناغی داهاتوو پێکهێنانی سوپای نیشتمانییە، بەو پێیەی گرنگە بۆ سەقامگیری، بەڵام پێویستی بە ئارامی و وریایی زۆر هەیە.

ئەمڕۆ یادی 79 ساڵەی كۆماری كوردستانە (مهاباد)
پێت ئەمڕۆ یادی 79 ساڵەی كۆماری كوردستانە (مهاباد)
باشترین خواردنی وزەبەخش بۆ توانای سەرجێیی پیاوان
دوات باشترین خواردنی وزەبەخش بۆ توانای سەرجێیی پیاوان
پەیوەنیدر