باشترین خواردنی وزەبەخش بۆ توانای سەرجێیی پیاوان



د. بەدر قادر سورچی، پسپۆڕی گیادەرمان و مامۆستای زانكۆی سەڵاحەدین باشترین جۆرەكانی خواردن بۆ زیاد كردنی توانای سەرجێیی بۆ پیاوان ڕوون دەكاتەوە و دەڵێت: بەپێی توانا و باری دارایی جێبەجێی بكەن و مەرج نیە ھەمووی بتوانی.

دەشڵێت: خواردنە باشەكان وەك قەڵایە بۆ پیاوان

ڕێنماییەكان ئەمانەن:
-پەیڕەوكردنی ڕێجیمێكی تەندروست و خواردنی زیاتری خۆراك لە سەرچاوەیەكی ڕووەكی (سەوزە و میوە و دانەوێڵەی تەواو).
– خواردنی ماسی و گۆشت و دوگی بەرخ و دۆمبەلان و گۆشتی پەلەوەر ئازاد، گۆشتی مریشكی ناوخۆیی بەبێ زیادەڕۆیی.
– خواردنەوەی چای زەنجەفیل (بۆ ئەو كەسانەی بەدەست بەرزی پەستانی خوێنیان نیە) و خواردنەوەی چای بابۆنی و پاسیفلۆرا و ترنجان و شارەیحانە ئێواران بۆ هێوركردنەوەی دەمارەكان و نەهێشتنی خەمۆكی.
– ڕۆژانە بەلایەنی كەمەوە 2 لیتر ئاو بخۆرەوە.
– باشتر وایە شەربەتی سەوزە و میوەی سروشتی بخورێت.
– باشتر وایە لە ڕۆژدا كوپێك زەیتی زەیتون بخورێت
– خواردنی سەوزەی پرتەقاڵی وەك گێزەر و بیبەری شیرین و كودی زەرد.
– خواردنی ئەو خۆراكانەی ترشە چەوری تریان تێدایە وەك ئەڤۆگادۆ، ماسی چەور، وەكو تونە، سەلەمون، زەیتی تۆوی كەتان وردكراو، سۆیا، تۆوی گوڵەبەڕۆژە، تۆوی چیا.
– میوەكان وەك مۆز و گێلاس و فڕاولە و بلوبێری و ترێ و شفتی و مزرەمەنیەكان و سێو و قۆخ و ئەڤۆگادۆ
– خواردنی ئەو خۆراكانەی كە ڤیتامین E یان تێدایە، وەك سەوزەی كاهوو و كەلەرم و برۆكلی و جەرجیر و زەیتوون.
– خواردنی سەوزە و میوەی دەوڵەمەند بە دژە ئۆكسێنەر و ڕیشاڵی خۆراكی و كانزا و ڤیتامینەكان سەوزەكان وەك: چەوەندەری سوور و سپێناخ و جەرجیر و تەڕەتوولە و كوزەڵە و خاس و تور و بیبەری تیژ و كەرەوز و پەتاتە و پیاز و سیر.
– خواردنی ئەو خۆراكانەی دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵی خۆراكی، وەك: دانەوێڵەی تەواو، میوە، شۆفان، پاقلەمەنیەكان، گەنمەشامی، سۆیا.
– باشترە ئەو خۆراكانە بخورێت، كە زینكیان تێدایە، وەكو چەرەزاتی وەك فستق و گازۆ و باوی (بادەم) و تۆ كودی و گوێز و كونجی و گوڵەبەڕۆژە و بندق و سنوبەر، تۆوی گوڵەبەڕۆژە ،بادەم و گرنگە كە نەبرژێنراون بخۆن بۆ ئەوەی سوودەكانیان لەدەست نەدەن.
– باشترین شەربەت بۆ پیاوان: ١ پەرداخ ئاوی ھەنار یان (١ پەرداخ ئاو ٢ كەوچك دۆشاوی ھەنار) لەگەل ١ كەوچك ھەنگوین و ١ كەوچك چایە شمڵی دوای نوێژی عیشا بخۆرەوە.

 

پیدەرسن: دەبێت ڕێگەچارە بۆ ڕۆژئاوا بدۆزرێتەوە
پێت پیدەرسن: دەبێت ڕێگەچارە بۆ ڕۆژئاوا بدۆزرێتەوە
محەمەد حاجی مەحمود: حەزدەکەم لە جێگادا نەمرم و لە پێناو گەل و نیشتمان شەهید ببم
دوات محەمەد حاجی مەحمود: حەزدەکەم لە جێگادا نەمرم و لە پێناو گەل و نیشتمان شەهید ببم
پەیوەنیدر