پێشبینی بۆ باران بارین لە زستان و بەهار ڕاگەیەنرا



شارەزایانی بواری كەشناسی پێشبینی بۆ دۆخی كەشوهەوا و باران بارین لە ناوچەكانی هەرێم دەكەن و پێیان وایە، هێشتا لە چەند ناوچەیەك مەترسی وشكەساڵی هەیە.

سیروان ساڵح، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، جێگیربوونەوەی پەستانی بەرز لەناوچەکە جارێکیتر وشکی کەش و بێ بارانی درێژ کردۆتەوە، لە بەشێکی زۆری ناوچە کۆێستانییەکان و باکووری گەرمیان باران بەڕادەی پێویست باریوە و مەترسییان لەسەر نییە.

ڕاشیگەیاند، بەشێکی ناوچەکانی ناوەڕاستی گەرمیان و هەموو ناوچەکانی باشووری گەرمیان و بەشێکی پارێزگای هەولێر و بەشێکی دهۆک مەترسی وشکەساڵییان لەسەرە، ئەم ناوچانە ئەگەر تاوەکو ( 15ی شوبات واتە مانگی 2 ) باران نەبارێت وشکەساڵی جۆری کشتوکاڵی ڕوودەدات.

دەشڵێت: ئەوەی تا ئێستا دیارە هەفتەی کۆتایی ئەم مانگە گۆڕانکارییەکان زۆرن و چەندین جار شەپۆلەکانی بارانبارین دروست بوون و دواتر تێکچوون و بەهیچ شێوەیەک جێگیرنین.

بەپێی پێشبینی ئەو شارەزایەی بواری كەشناسی، بەپێی هەموو نیشانەکان تا ئێستا ئەگەرەکانی دابارین بۆ مانگەکانی داهاتوو بەم شێوەیەن:
مانگی 2 / ڕێژەی باران تیایدا مامناوەندە.
مانگی 3 / ئەگەرهەیە زۆرباش بێت و بڕی باران تیایدا سەرو نۆرماڵ بێت.
مانگی 4 / باش دەبێت لەڕووی دابارینەوە.
مانگی 5 / تاوەکو نیوەی مانگەکە باش دەبێت.

یەکێتی مامۆستایان داوای دامەزراندن دەکەن
پێت یەکێتی مامۆستایان داوای دامەزراندن دەکەن
زانکۆی سلێمانی پلەی یەکەم لە چەند بوارێک بەدەستدەهێنێت
دوات زانکۆی سلێمانی پلەی یەکەم لە چەند بوارێک بەدەستدەهێنێت
پەیوەنیدر