زانکۆی سلێمانی پلەی یەکەم لە چەند بوارێک بەدەستدەهێنێت



دامەزراوەی تایمز بۆ خوێندنی باڵا  ڕیزبەندییەکی نوێی کردووە و تێیدا زانکۆی سلێمانی لەسەر ئاستی عێراق پلەی یەکەمی لە چەند بوارێکدا وەرگرتووە.

زانکۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە (ڕیزبەندیی بوارەکانی خوێندن ٢٠٢٥ – Subject Rankings 2025)، کە لەلایەن دامەزراوەی تایمز بۆ خوێندنی باڵا (THE) ئەنجام دەدرێت، لە کۆی ٢٠٩٢ زانکۆی ڕیزبەندکراو لەسەر ئاستی جیهان، زانکۆی سلێمانی ئەم ئەنجامانەی خوارەوەی بەدەست هێنا.

لە بوارەکانی ئەندازیاری، زانستە فیزیکییەکان و پزیشکی و تەندرووستی-دا، زانکۆی سلێمانی پلەی یەکەم لەسەر ئاستی سەرجەم زانکۆکانی عێراق وەردەگرێت.

لە ئەنجامدانی هەڵسەنگاندنەکەدا، دامەزراوەی تایمز هەمان پێوەرەکانی ڕیزبەندیی زانکۆکانی جیهان، کە بریتین لەمانەی خوارەوە، بەکارهێناوە.

  • Teaching (ژینگەی فێربوون)
  • Research Environment (ژمارە و ناوبانگی توێژینەوەکان)
  • Industry (گواستنەوەی زانیاری)
  • International Outlook (بەنێودەوڵەتیبوون)

بۆ بینینی ئەنجامەکان لە پەڕەی فەڕمیی دامەزراوەی تایمز، کرتە لەمانەی خوارەوە بکە.

پێشبینی بۆ باران بارین لە زستان و بەهار ڕاگەیەنرا
پێت پێشبینی بۆ باران بارین لە زستان و بەهار ڕاگەیەنرا
دادگا سکاڵاکانی لەسەر پێکهێنانی ئیدارەی نوێی کەرکوک ڕەتکردەوە
دوات دادگا سکاڵاکانی لەسەر پێکهێنانی ئیدارەی نوێی کەرکوک ڕەتکردەوە
پەیوەنیدر