محەمەد سلێمان، دەستبەرداری ئەرکی بەڕێوەبردنی دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان بوو.
ئەمڕۆ چوارشەممە، محەمەد سلێمان، سەرۆکی بەتەمەنی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، دەستبەرداری ئەرکی بەڕێوەبردنی یەکەم دانیشتنی پەرلەمان بوو.
پێشتر سامان ئەحمەد، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاندبوو بە تەمەنترین ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، داوای دانیشتنی پەرلەمانی کردووە بە مەبەستی هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی.
ڕۆژی 2ی 12ی 2024 یەکەم دانیشتنی خولی نوێی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو و تێیدا دوای سوێندخواردنی پەرلەمانتاران، دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ دەستەی سەرۆکایەتی کرایەوە.
لەو دانیشتنەدا پارتی و یەکێتی و نەوەی نوێ کاندیدی خۆیان بۆ سەرۆک و جێگری سەرۆک و بڕیاردەری پەرلەمان پێشکەش کرد، بەڵام دواتر بە هۆی ئامادەنەبوونی ژمارەی پێویستی پەرلەمانتارانەوە، دانیشتنەکە هەڵگیرا.