شاندی دەم پارتی بۆ جاری دووەم سەردانی گرتووخانەی ئیمرالی دەکات و لەگەڵ ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە کۆدەبێتەوە.
بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە، شاندی دەم پارتی کە لە پەروین بوڵدان و سری سورەیا ئۆندەر پێکهاتووە سەردانی گرتووخانەی ئیمرالی بکات و بۆ جاری دووەم لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان، سەرۆکی زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان کۆبنەوە.
ئەم سەردانە دوای ئەوە هات کە وەزارەتی دادی تورکیا ڕەزامەندی لەسەر داواکەی دەم پارتی بۆ بینینی ئۆجالان پەسەند کرد و بڕیارە ئەنجامی گفتوگۆ و کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ پارتە سیاسییەکان بە سەرۆکی پەکەکە بگەیەنن.
ڕۆژی 28ی کانوونی یەکەمی 2024 شاندی دەم پارتی بۆ یەکەمجار لەگەڵ ئۆجالان کۆبوونەوە و هەڵوێستی ناوبراویان دەربارەی چۆنێتی چاەرسەرکردنی پرسی کورد بۆ پارتە سیاسییەکان گواستەوە.