هەپەگە؛ لە زاپ سێ سەربازی سوپای توركیا كوژران



هێزەكانی پاراستنی گەل ڕایدەگەیەنێت، لە چالاكییەكانی گەریلاكانی ئازادیی كوردستان لە زاپ دا ٣ سەربازی سوپای توركیا كوژران، سوپای توركیاش ١١ جار بە چەكی كیمیایی سەنگەرەكانی بەرخۆدانی گەریلایان بۆردومان كردووە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەكانی پاراستنی گەل هەپەگە بڵاوكردەوە، لە چوار چالاكی تیمە گەڕۆكەكانیان لە هەرێمی زاپ ٣ سەربازی سوپای توركیا كوژران .

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە ، كە سوپای توركیا ١١ جار بە چەكی كیمیایی و ٢ جار بە فڕۆكەی جەنگی و دەیان جار بە تۆپ و تانك و هاوەن و چەكی قورس سەنگەرەكانی بەرخۆدانی گەریلایان بۆردومان كرد.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە :

زانیاری ورد لەسەر چالاكی و هێرشەكان بەمشێوەیەیە:
لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆكانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ؛
تیمە گەڕۆكەكانمان لە ١٤ی كانوونی دووەم و لە كاتژمێر ٠٩:٠٠ لە سنووری ناوچەی شیلادزێی سەر ئامێدی بە چەكی قورس لە داگیركەرانی نزیك گۆڕەپانی چەمچۆ دا. لە ئەنجامدا ٢ داگیركەر سزادران.

تیمە گەڕۆكەكانمان ڕۆژی ١٤ی كانوونی دووەم و لە كاتژمێر ١٢:٠٠ دا لە ناوچەی چەمچۆی سەر بە ناحیەی شیلادزێی سەر بە ئامێدی بە چەكی قورس لە داگیركەرانەیان دا، كە داریان دەبڕییەوە و لە ئەنجامدا داگیركەرێك سزا درا.

تیمە گەڕۆكەكانمان لە ١٤ی كانوونی دووەم و لە كاتژمێر ١٦:٣٠ لە نزیك گوندی سیدای سەر بە ناوچەی شیلادزێی سەر بەئامێدی بە چەكی قورس لە داگیركەرانیان دا.

تیمە گەڕۆكەكانمان لە ١٤ی كانوونی دووەم و لە كاتژمێر ٢٣:٠٠ لە ناوچەی شیلادزێی سەر بەئامێدی بە چەكی قورس لە هەلیكۆپتەرێكی سكۆرسكیان دا، كە هەوڵی دەدا هێز لە نزیك ناوچەی چەمچۆ دابەزێنێت. دوای ئەو لێدانە، هەلیكۆپتەرەكە بەبێ ئەوەی بتوانێت هێزەكانی لەو ناوچەیە دابەزێنێت، ناچار بوو لە ناوچەكە دوور بكەوێتەوە.

هێرشی سوپای توركی داگیركەر بە بۆمبی قەدەغەكراو و چەكی كیمیایی؛

لە ١٤ی كانوونی دووەم لە نزیك ناوچەی چەمچۆ لە سنووری شیلادزێی سەر بە ئامێدی سەنگەرەكانی بەرخودانی گەریلا لە بەیانییەوە تا ئێوارە ١١ جار بە چەكی كیمیایی بۆردومارن كران.

هێرشەكانی سوپای توركیای داگیركەر؛

لە ١٤ی كانوونی دووەم لە نزیك گوندی سیدا لە ناوچەی شیلادزێی سەر بەئامێدی، سەنگەرەكانی بەرخودانی گەریلا ٢ جار لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانەوە بۆردوومان كران.

لە ١٤ی كانوونی دووەم ناوچەكانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم، شاخی جودی و سەنگەرەكانی بەرخۆدانی گەریلا لە نزیك گوندی سیدا و ناوچەی چەمچۆی سەر بە ناحیەی شیلادزێی سەر بەئامێدی دەیان جار بە تۆپ، تانك و چەكی قورس بۆردومانكران”.

تیمی وەزاری یەکێتی وەڵامی پارتی دەداتەوە
پێت تیمی وەزاری یەکێتی وەڵامی پارتی دەداتەوە
مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردووى 11 شوێن دابەش دەكرێت
دوات مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردووى 11 شوێن دابەش دەكرێت
پەیوەنیدر