بە مەبەستی هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی، دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان دەستپێدەکاتەوە.
سامان ئەحمەد، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاند بە تەمەنترین ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، داوای دانیشتنی پەرلەمانی کردووە بە مەبەستی هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی.
ئەوەشی خستەڕوو کە دانیشتنەکە درێژکراوەی دانیشتنەکەی پێشووە کە بە کراوەیی هێڵدراوەوتەوە، کە تایبەت بوو بە هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان.
ڕوونیشیکردەوە کە لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆدا دەرگای هۆڵی پەرلەمان بۆ پەرلەمانتاران دەکرێتەوە و دەبێت پەرلەمانتارانیش پابەندی یاسا و پەیڕەوی ناخۆ بن.
ڕۆژی 2ی 12ی 2024 یەکەم دانیشتنی خولی نوێی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو و تێیدا دوای سوێندخواردنی پەرلەمانتاران، دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ دەستەی سەرۆکایەتی کرایەوە.
لەو دانیشتنەدا پارتی و یەکێتی و نەوەی نوێ کاندیدی خۆیان بۆ سەرۆک و جێگری سەرۆک و بڕیاردەری پەرلەمان پێشکەش کرد، بەڵام دواتر بە هۆی ئامادەنەبوونی ژمارەی پێویستی پەرلەمانتارانەوە، دانیشتنەکە هەڵگیرا.