بە وتەی پەرلەمانتارێکی کۆمەڵی دادگەری، سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای ڕادەستکردنی تەواوی داهاتەکانی نەوت و غازی سروشتی لە هەرێم کردووە و ئەم پێشنیازە نوێیەش بووەتە هۆی دواخستنی دەنگدان بە هەمواری یاسای بودجە.
سۆرارن عومەر، پەرلەمانتاری کۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا باسی لەوەکردووە: هەمواری یاسای بودجەی 2025 تایبەت بە دیاریکردنی تێچوی بەرهەمهێنانی بەرمیلێک نەوتی هەرێم دواخرا، بەهۆی ئەوەی سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشنیازێکی نوێی ناردووە، داوای ڕادەستکردنی داهاتی نەوت و بەرهەمە نەوتیەکان و غازی سروشتی دەکات لەناوخۆ و دەرەوە بەبێ ئەوەی هیچی لێ ببڕدرێت.
باسی لەوەشکردووە: سەبارەت بە جێبەجێکردنی تەمەنی خانەنشینی لە 60 ساڵی بەپێی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق کە بڕیاری دادگای فیدراڵی بۆ دەرچووە، لە مانگی یەکی ئەمساڵەوە هەر فەرمانبەرێک تەمەنی گەشتبێتە 60 ساڵ خانەنشین دەکرێت و پاداشتی کۆتایی خزمەتی پێدەدرێت کە 12 مووچەی تەواوە.
ئەوەشی وتووە: واتە ئەگەر فەرمانبەرێک کۆی کۆتا مووچە کە وەریگرتووە یهك ملیۆن بێت ئەوە 12 ملیۆن دیناری پێ دەدرێت، بەمەرجێک خزمەتی لە 25 ساڵ کەمتر نەبێت.