قوباد تاڵەبانی: گەڕانەوەی ماف بۆ خاوەن ماف هەر بەدی دێت



جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند گەڕانەوەی ماف بۆ خاوەن ماف رەنگە بە درەنگ بکەوێت بەڵام دواجار هەر بەدی دێت.

ئەمشەو قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی دەربارەی پەسەندکردنی “پڕۆژە یاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی بەعسی هەڵوەشاوە” لە پەرلەمانی عێراق کە تایبەتە بە گەڕاندنەوەی زەوی و زار بۆ خاوەنە رەسەنەکانیان پەیامێکی بڵاوکردەوە.

قوباد تاڵەبانی دەڵێت: “گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی خەڵکی کوردستان و بە تایبەت دانیشتوانی کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەکەم و سوپاسی دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پەرلەمانتارانی سەرجەم فراکسیۆنە کوردستانییەکان و هەموو ئەو پەرلەمانتار و لایەنانە دەکەم کە رۆڵیان بینیوە لە پەسەندکردنی ئەم یاسایەدا”.

ڕاشیگەیاند، پەسەندکردنی ئەم یاسایە بەرهەمی چەندین ساڵ هەوڵ و پێداگری و پێکەوەکارکردنی لایەنە کوردستانییەکانە لەپێناو چەسپاندنی دادپەروەری. ئەم سەرکەوتنەش جارێکی دیکە وەبیری هەموو لایەکمان دەخاتەوە کە لە پرسە نیشتمانییەکاندا و بۆ بەدیهێنانی ئامانج و داواکارییەکانی خەڵکی کوردستان دەبێت نوێنەرانی کورد و لایەنە کوردستانییەکان لە بەغدا هەمیشە یەکڕیز و یەکدەنگ بن و بەبێ پێکەوەکارکردن و یەکڕیزی ناتوانین خواست و داواکارییە رەواکانی گەلەکەمان بەدیبهێنین”.

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕاشیگەیاند، هێشتا زۆر داواکاری دەستوری دیکەی خەڵکی کوردستان جێبەجێ نەکراوە، ئێمە هیوادارین ئەم هەنگاوەی ئەمڕۆ دەستپێکی قۆناغێکی نوێ بێت و هاندەربێت بۆ پێکەوەکارکردنی زیاتری نوێنەرانی کورد بۆ جێبەجێکردن و دابینکردنی هەموو مافە دەستورییەکانی دیکە.

وتیشی: “بە پێویستیشی دەزانم وەبیری هەموو لایەنە سیاسییە عێراقییەکان لە پێکهاتەکانی دیکە بخەمەوە کە هەر هەوڵێک بۆ چەسپاندنی دادپەرەوەری و نەهێشتنی ستەم متمانەی نێوان پێکهاتەکان بەهێزتر دەکات و دەرگا بەڕووی پێکەوەکارکردنی زیاتر بەرەو سەقامگیری و گەشەپێدانی عێراق دەکاتەوە”.

بافڵ تاڵەبانی: داواكارم هەموولایەنەكان بە رۆحێكی كوردانەوە هاوكاربن بۆ كۆتاییهێنان بە ستەمەکانی رژێمی پێشوو
پێت بافڵ تاڵەبانی: داواكارم هەموولایەنەكان بە رۆحێكی كوردانەوە هاوكاربن بۆ كۆتاییهێنان بە ستەمەکانی رژێمی پێشوو
عێراق مەرجی تەیف سامی بۆ مووچەی هەرێم ئاشكرادەكات
دوات عێراق مەرجی تەیف سامی بۆ مووچەی هەرێم ئاشكرادەكات
پەیوەنیدر