مەلا هەڵۆ: سوێند بە پەروەردگاری كەعبە، خەڵكی غەزە سەركەوتن



مەلا هەڵۆ حەمەڕەشید، مامۆستای ئایینی سەبارەت بە ئاگربەستی ئیسڕائیل و حەمماس لەبارەی شەڕی غەزەوە ڕایگەیاند، سوێند بە پەروەردگاری كەعبە، خەڵكی غەزە سەركەوتن.

مەلا هەڵۆ لە نووسینێکدا لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک ئاماژەی بەوەكردووە، موسڵمان هەر چەندە لەڕووی مادیەوە زیانیان پێ بگات سەرکەتوون، وەک چۆن رسول الله (د.خ) ٧٠ دانە هاوەڵی هەڵبژاردەی نارد لە ڕووداوی بیری مەعونەدا بۆ ئەوەی قورئان فێری هۆزەکانی رەعل و زەکوان و ئەوانی تر بکەن بەسەرکردایەتی (حرام بن ملحان) و غەدریان لێ کردن و شەهیدیان کردن دوابەیەکیان جا سەیر لەوەدا بوو (حرامی کوڕی ملحان) کاتێ لەدواوە بە شمشێر لێی درا، فەرمووی: بردمەوە و براوە بووم سوێند بە پەروەردگاری کەعبە ، ئەو شەهید دەکرێت بەڵام خۆی بەبراوە دەزانێت.

دەشڵێت: بۆیە خەڵکی غەزە سەرکەوتن ، سوێند بە پەروەردگاری کەعبە بە ئیزنی اللە سبحانە وتعالی.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بێ گومان ئەم جەنگە خەڵکی غەزەی پاڵفتە کرد بۆ اللە سبحانە وتعالی بەم جەنگە هەروەک خۆی دەفەرموێت: بە هاوەڵانی جەنگی ئوحود: (وَلِيُمَحِّصَ اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُوا وَيَمْحَقَ الْكَافِرِينَ) ئەو ژمارە زۆرەی شەهید داتان بۆ پاڵفتە کردنتانە، چونکە موسڵمانان دوای پاڵفتە بون و هەڵسەنگاندن و یەکلا بونەوە بۆ اللە سبحانە وتعالی ئینجا سەرکەوتن بە نسیبیان دەبێت.

ڕوونیشی كردۆتەوە، چۆن سەرکەوتن فتوحات بە ئیزنی اللە سبحانە وتعالی، دەبێتە هۆی لەناوچوون و کەمبوونەوەی هێز و ئەفرادی کافرانیش، هەروەک ئیمامی شافیعی ڕەحمەتی خوای لێبێت دەفەرموێت: تا تاقی نەکرێیتەوە جێگیر ناکرێی .

دەشڵێت: خەڵکی غەزە دەبنە ئیمام و ڕابەر بۆ موسوڵمانانی دونیا لە م ئاخیر زەمانەدا چونکە هەردوو تایبەتمەندیەکانی ئیمامەتیان تێدایە کە اللە سبحانە و عالی بەمەرج گرتونی، کە بریتین لە ( صەبر و یەقین ). تاقیکردنەوەی ئەهلی غەزە، تەفسیری سورەتەکانی ئەنفال و ئەحزاب و ئوخدود و تەوبەی پیشانی هەموو ئومەت دا ، جابا هەمومان لەپەڕەی دڵماندا هەڵی بگرین و لەکاتی خۆیدا سودی لێ ببینین.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا د. عەبدولەتیف ئەحمەد (ڕابەری ڕەوتی سەلەفی) لە وتارێكدا وتی، “ئەوە سەركەوتنە 46 هەزار موسڵمان شەهیدبوون و 100 هەزار بریندار، ئەگەر ئەوە سەركەوتن بێت ئەی توخوا شكست كامەیە؟”.

مەسعود بارزانی پەیامێكی بڵاوكردەوە
پێت مەسعود بارزانی پەیامێكی بڵاوكردەوە
ڕاوێژكاری سودانی: 20 ملیۆن هاووڵاتی مووچە وەردەگرن
دوات ڕاوێژكاری سودانی: 20 ملیۆن هاووڵاتی مووچە وەردەگرن
پەیوەنیدر