ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا ڕۆژی یەك شەممەی داهاتوو بكرێتە پشوو، هاوكات بەشێك لە پارێزگاكانیش بڕیاریاندا ئەو ڕۆژە بكرێتە پشوو بەبۆنەی یادی شەهید بوونی ئیمام موسای كازم.
ئەمیندارێتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران كۆبۆتەوە و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیران بڕیاریدا ڕۆژی یەك شەممەی داهاتوو 26-1-2025 لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەكانی بەغدای پایتەخت بكرێتە پشووی فەرمی.
ڕاشیگەیاندووە، پشووەكە بەبۆنەی یادی شەهید بوونی ئیمام موسای كوڕی جەعفەر كازمە (سەلامی خوای لێبێت).
لای خۆشیەوە، ئەنجوومەنی پارێزگای زیقار بڕیاریدا، ڕۆژی یەك شەممەی داهاتوو بۆ هەمان مەبەست بكرێتە پشووی فەرمی.