تەقینەوەیەک لە بەغدا کوژران و برینداربوونی حەوت ئەفسەری لێکەوتەوە



لە ئاکامی تەقینەوەیەک لە باکووری بەغدا، حەوت ئەفسەری هێزە ئەمنییەکانی کوژران و برینداربوون.

ئەمڕۆ سێشەممە، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق ڕایگەیاند تەقینەوەیەک لە قەزای تارمییە باکووری بەغدا ڕوویداوە و لە ئاکامدا، سێ ئەفسەری ھێزە ئەمنییەکانی عێراق کوژران و چواری دیکەش برینداربوون.

شانەکە ڕوونیکردەوە، دوای ئەوەی زانیاریی ھەواڵگریی لەبارەی بوونی بڕێک تەقەمەنی کۆن لە ناوچەی ئەلبوغنتوس سەربە قەزای تاڕمییە بە دەست دەزگای ئاسایشی نیشتمانی گەیشتووەتە، ھێزێکی سەربە دەزگاکە بە ھاوکاری لیوای ٢٣ی پیادەی سوپا چوونەتە ئەو شوێنە و دواتر ھەڵەیەک لە دەرەوەی رێکارە کارپێکراوەکان، روویداوە و بەھۆیەوە تەقەمەنییەکان تەقیونەتەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە کە لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە، پێکھێنراوە لەبارەی ئەوەی بەدەر لە رێکارە کارپێکراوەکان مامەڵە لەگەڵ ئەو تەقەمەنییانەدا کراوە و ئاماژەی بەوەشداوە کە دوای دۆزینەوەی تەقەمەنی، کەرەستەی سەربازیی و پاشماوەی جەنگی، ئەرکی ئەندازیاریی سەربازیی مامەڵە لەگەڵ تەقەمەنییەکاندا بکات.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق ڕەتی کردەوە کە تەقینەوەکە لە ئاکامی کردەیەکی تیرۆریستی یان پێکدادان لەگەڵ تیرۆریستان بووبێت وەک ئەوەی پێشتر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و میدیاکاندا بڵاوکرابوویەوە و داواشی کردووە کە زانیاری ورد لە سەرچاوە فەرمییەکانەوە وەربگیرێت.

ئەمشەو دیاردەیەکی دەگمەنی گەردوونی ڕوودەدات
پێت ئەمشەو دیاردەیەکی دەگمەنی گەردوونی ڕوودەدات
بارزانی لەگەڵ شاندێکی ئەنەکەسە کۆبووەوە
دوات بارزانی لەگەڵ شاندێکی ئەنەکەسە کۆبووەوە
پەیوەنیدر