بارزانی لەگەڵ شاندێکی ئەنەکەسە کۆبووەوە



مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆبوونەوەی لەگەڵ دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نیشتمانی سووریا (ئەنەکەسە) کۆبوونەوەکەی هەفتەی ڕابردووی مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هەسەدە تاووتوێکرا.

بەپێی ڕاگەیەندراوی بارەگای بارزانی، ئەمڕۆ سێشەممە، لە سەلاحەدین مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازی لە دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە) کرد.

باس لەوەشکراوە: لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی سووریا و دەرئەنجامەکانی گفتوگۆ و لەیەکنزیکبوونەوەی لایەنە کوردییەکانی سووریا و سەردانی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات بۆ لای بارزانی تاوتوێ کرا.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، بارزانی جەختی لە یەکڕیزی و هەماهەنگی و کاری هاوبەشی لایەنە کوردییەکانی سووریا کردوەتەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە هەفتەی ڕابردوو، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی کۆبووەوە.

تەقینەوەیەک لە بەغدا کوژران و برینداربوونی حەوت ئەفسەری لێکەوتەوە
پێت تەقینەوەیەک لە بەغدا کوژران و برینداربوونی حەوت ئەفسەری لێکەوتەوە
سەرۆک و سەرۆک وەزیران پیرۆزبایی لە ترەمپ دەکەن
دوات سەرۆک و سەرۆک وەزیران پیرۆزبایی لە ترەمپ دەکەن
پەیوەنیدر