سەرۆک و سەرۆک وەزیران پیرۆزبایی لە ترەمپ دەکەن



هەرچەندە دادگایەکی عێراقی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکردووە، بەڵام سەرۆک و سەرۆک وەزیرانی عێراق پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترەمپ دەکەن.

د. لەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆمار لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی “ئێکس” پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی دۆناڵد ترەمپ کرد بە بۆنەی دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی نوێی ئەمریکا و ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواستووە.

لە پەیامەکەدا هاتووە “پاڵپشتی خۆمان بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکە و جیھان و پتەوکردنی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەمریکا لە پێناو بەدیھێنانی بەرژەوەندییە ھاوبەشەکانی ھەردوو وڵات، دووپات دەکەینەوە”.

لای خۆشیەوە  محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیامێکی هاوشێوەی بۆ ترەمپ ناردووە و تێیدا پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی دۆناڵد ترەمپ کردووە، بەبۆنەی دەستبەکاربوونی سەرۆکی ئەمریکا و ئاماژەی بەوەداوە کە عێراق خواستی ھەیە، پەیوەندیی و ھاریکارییە ھاوبەشەکانی لەگەڵ ئەمریکا پتەوتر بکات، ئەوەش لە چوارچێوەی رێککەوتننامەی ستراتیژی و بەرژەوەندییە ھاوبەشەکانی نێوان ھەردوو وڵات و جەختی کردووەتەوە لەسەر گرنگی کارکردن بۆ پاڵپشتیکردنی بنەماکانی سەقامگیری و ئاسایش و گەشەپێدان لەسەر ئاستی ھەرێمیی و نێودەوڵەتی.

ڕاشیگەیاندووە کە پابەندن بە پەیوەندییە ستراتیژییەکانیان لەگەڵ ئەمریکا و ھەوڵی چالاککردن و فراوانکردنی مەودای جێبەجێکردنی سەرجەم یاداشتنامەکانی لێکتێگەیشتن و ھەماھەنگی ئەمنی و ئابووری دوولایەنە دەدەن، ئەوەش لە ژێر چەتری ڕێزگرتن لە سەروەری و دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆ، ھەروەھا پشتگیریکردن لە ئاڵوگۆڕی شارەزایی دوولایەنە لەبوارەکانی ڕۆشنبیری، تەکنەلۆژیا و وەبەرھێنان و گەشەپێدانی بەردەوام.

ئەم پیرۆزباییانەی سەرۆک و سەرۆک وەزیران لە کاتێکدایە کە لە ساڵی 2021ەوە دادگایەکی عێراقی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ترەمپ دەرکردووە بە تۆمەتی کوشتنی ئەبومەهدی موهەندیس جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کە سەرەتای ساڵی 2020 لە ئاکامی بۆردومانێکی ئەمریکا بۆ سەر فڕۆکەخانەی بەغدا لەگەڵ قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی ئێراندا کوژران.

بارزانی لەگەڵ شاندێکی ئەنەکەسە کۆبووەوە
پێت بارزانی لەگەڵ شاندێکی ئەنەکەسە کۆبووەوە
بڕی بەفربارینی چەند ناوچەیەکی هەرێم بڵاوکرایەوە
دوات بڕی بەفربارینی چەند ناوچەیەکی هەرێم بڵاوکرایەوە
پەیوەنیدر