مەسرور بارزانی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی بەلجیکا کۆبووەوە



ئەمڕۆ سێشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی بەشداریکردنیدا لە داڤۆس، لەگەڵ ئەلیکساندەر دیکروو، سەرۆک وەزیرانی بەلجیکا کۆبووەوە.

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە: “لە دیدارەکەدا، سەرۆک وەزیرانی بەلجیکا ئاماژەى بە گرنگی پێگەی هەرێمی کوردستان کرد و ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پێشخستنی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەلجیکا دەربڕی”.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا مەسرور بارزانی، سوپاسی هاریکاری و پشتیوانی بەلجیکای بۆ هەرێمی کوردستان کرد.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا مەسرور بارزانی، سوپاسی هاریکاری و پشتیوانی بەلجیکای بۆ هەرێمی کوردستان کرد.

ئەوەش خراوەتە ڕوو: “هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پەرەپێدانی هاریکاری و هەماهەنگی دوولایەنە، بەتایبەتی لە بوارەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ئابووری”.

گرنگیی پاراستنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی سووریا، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.

بڕی بەفربارینی چەند ناوچەیەکی هەرێم بڵاوکرایەوە
پێت بڕی بەفربارینی چەند ناوچەیەکی هەرێم بڵاوکرایەوە
ئەحمەد شەرع: دڵنیاین ترەمپ ئەو سەرکردەیەیە کە ئاشتی و سەقامگیری دەگەڕێنێتەوە
دوات ئەحمەد شەرع: دڵنیاین ترەمپ ئەو سەرکردەیەیە کە ئاشتی و سەقامگیری دەگەڕێنێتەوە
پەیوەنیدر