خۆتۆمارکردنی ئۆنڵاین لە “هەژماری من” بۆ فەرمانبەرانی سلێمانی کاراکرا



وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند “هەژماری من” ڕێگەیەکی نوێی نوێی تۆمارکردن دەخاتە بەردەم فەرمانبەرانی پارێزگای سلێمانی

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بە مەبەستی تۆمارکردنی سەرتاسەری لە چوارچێوەی پڕۆژەی “هەژماری من”، لەمەودوا  فەرمانبەرانی پارێزگای سلێمانی دەتوانن لەڕێگای پڕکردنەوەی فۆڕمێکی ئۆنڵاین خۆیان تۆماربکەن و ببنە خاوەنی هەژماری بانکی.

ڕوونیشیکردەوە کە ئەم بژاردە نوێیە بەشێکە لە هەوڵەکانی “هەژماری من” بۆ ئاسانکاری لە تۆمارکردنی فەرمانبەران تاوەکو بتوانن بەشێوەیەکی ئاسان و بەبێ سەردانیکیردنی بنکەکانی تۆمار خۆیان تۆماربکەن.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە فەرمانبەرانی سلێمانی دەتوانن بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمەکە سەردانی ئەم لینکە بکەن https://enketo.moda.digital.gov.krd/x/9jPTAyDU .

“خەڵک” زانیاری نوێ لە بارەی و مووچەی مانگی 12 و هاوتاکردنی خانەنشینی بڵاودەکاتەوە
پێت “خەڵک” زانیاری نوێ لە بارەی و مووچەی مانگی 12 و هاوتاکردنی خانەنشینی بڵاودەکاتەوە
کەشناسی: پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە
دوات کەشناسی: پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە
پەیوەنیدر