کەشناسی: پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە



کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و سارد دەبێت، پلەکانی گەرما ڕوو لە نزمبوونەوە دەکەن.

ئەمڕۆ سێشەممە کەشناسی هەرێم لە بڵاوکراوەیەکدا ئاشکرای کرد: ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و سارد دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.

باسی لەوەشکردووە: سبەینێ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ بۆ پەڵەهەور و نیمچە هەور دەگۆڕێت.

دەشڵێت: پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە یەک بۆ دوو پلەى سیلیزى بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 11 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 9 پلەى سیلیزى

دهۆک: 12 پلەى سیلیزى

کەرکوک: 15 پلەى سیلیزى

زاخۆ: 13 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 11 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 2- پلەى سیلیزى

سۆران: 5 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 17 پلەى سیلیزى

خۆتۆمارکردنی ئۆنڵاین لە “هەژماری من” بۆ فەرمانبەرانی سلێمانی کاراکرا
پێت خۆتۆمارکردنی ئۆنڵاین لە “هەژماری من” بۆ فەرمانبەرانی سلێمانی کاراکرا
ئامادەکارییەکانی هەرێم و بەغدا بۆ یەکلاکردنەوەی کێشە داراییەکان دەستپێدەکات
دوات ئامادەکارییەکانی هەرێم و بەغدا بۆ یەکلاکردنەوەی کێشە داراییەکان دەستپێدەکات
پەیوەنیدر