سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکیدا بۆ سەرۆکی نوێی ئەمریکا ڕایگهیاند، چاومان لەوەیە لە نزیکەوە پێکەوە کار بکەین بۆ بەرەوپێشبردنی ئاشتی، سەقامگیری و بەها هاوبەشەکان.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بە بۆنەی سوێندخواردنی دۆناڵد ترەمپ، وەک سەرۆکی نوێی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بڵاویکردەوە و تێیدا هاتووە: “بە ناوی هەرێمی کوردستانی عێراقەوە، پیرۆزبایی لە سەرۆک دۆناڵد ترەمپ دەکەم بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەکو 47ـەمین سەرۆکی ئەمریکا”.
ڕاشیگەیاند، هاوبەشیی بەهێزی ئێمە لەگەڵ ئەمریکا بەرز دەنرخێنین و چاومان لەوەیە لە نزیکەوە پێکەوە کار بکەین بۆ بەرەوپێشبردنی ئاشتی، سەقامگیری و بەها هاوبەشەکان.
ئەم پەیامە دوای ئەوە هات کە دۆناڵد ترەمپ سوێندی یاسایی خوارد و بووە 47ـەمین سەرۆکی ئەمریکا.