چه‌ند ڕۆژێكه به‌های دراوی ئه‌لیكترۆنی “بیتكۆین” له به‌رزبوونه‌وه‌دایە و ئه‌مڕۆ له گەڵ ده‌ستپێكردنی رێوڕه‌سمی سوێندخواردنی دۆناڵد تره‌مپ وه‌ك سه‌رۆكی نوێی ئه‌مریكا، ئەو دراوە به‌رزترین نرخی له مێژوودا تۆمار كرد.
ئێستا نرخی هه‌ر بیتكۆینێك به نزیكه‌ی 109 هه‌زار دۆلار ده‌فرۆشرێت، کە هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر به 90 هه‌زار دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرا.
لە ماوەی مانگێکدا ئەمە دووەمجارە ئه‌و دراوه ژماره‌ی پێوانه‌یی بشکێنێت و ئەویش لە 17 كانوونی یه‌كه‌می ڕابردوودا بوو کاتێک تا 106 هه‌زار دۆلار بەرزبووەوە.
دۆناڵد تره‌مپ یه‌كێكه له لایه‌نگرانی دراوه ئه‌لیكترۆنییه‌كان و سه‌ركه‌وتنی ئه‌و له هه‌ڵبژاردن، گرنگترین هۆكار بووه له به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های بیتكۆین، چونكه ده‌یه‌وێت به فه‌رمی مامه‌ڵه‌ی پێوه بكات.