پێش کارەسات وازی لێ بهێنە



لە دۆزینەوەیەکی نوێدا لەبواری تەندروستیدا زانایان کاریگەری جگەرەی ئەلکترۆنی لەسەر سییەکان و تەندروستی مرۆڤ ئاشکرا دەکەن و دەڵێن”پێش ئەوەی کارەسات ڕووبدات وازی لێ بهێنە”.

شارەزایان لە مێژە پرسیاریان کردووە کە بۆچی جگەرەکێشانی جگەرەی ئەلیکترۆنی زیاتر مەترسی تووشبوونیان بە نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسەدان هەیە، هەرچەندە جگەرەی ئەلیکترۆنی بە زیانێکی کەمتر لە جگەرەی ئاسایی دادەنرێت و یارمەتیدەرە بۆ وازهێنان لە جگەرەکێشان.

تیمی لێکۆڵینەوە لە ئوسترالیا بۆیان دەرکەوت ئەو ماددە کیمیاییانەی لە دوکەڵی جگەرەی ئاسایی و ئەلیکترۆنیدا هەیە، کاریگەری لەسەر خانەکانی بەرگری MAIT لە سییەکاندا هەیە.

ئەم خانانە پێویستن لە بەرەنگاربوونەوەی هەوکردنی بەکتریا و ڤایرۆسی و چاککردنەوەی شانە تێکچووەکان.

بەڵام بەرکەوتنی سییەکان بە دوکەڵی جگەرەی ئەلیکترۆنی ڕەنگە ڕێگری لە توانای ئەم خانانە بکات بۆ کارابوونیان، ئەمەش بەکارهێنەران دەخاتە مەترسی زیاتری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی وەک نەخۆشی درێژخایەنی سییەکان (COPD).

پرۆفیسۆر دەیڤید فێرلی دەڵێت: “لەکاتێکدا دەزانین کە دوکەڵی جگەرە، ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکان، چێشت لێنان و غازی ئۆتۆمبێلەکان مەترسییەکی بەرچاوی تەندروستی دروست دەکەن، بەڵام کەمتر دەزانین کاریگەری پێکهاتەکانی دوکەڵ لەسەر سیستەمی بەرگری لەش و چۆن کاریگەرییان لەسەر چەند بەشێکی جەستە هەیە”.

جگەرەی ئەلیکترۆنی بە گەرمکردنی شلەیەک کاردەکات کە بەزۆری پرۆپیلین گلایکۆڵ و گلیسیرین و تام و ماددە کیمیاییەکانی تێدایە، جگەرەی ئەلیکترۆنی تووتنی تێدا نییە و قەتران و کاربۆن بەرهەم ناهێنێت، ئەمەش وا دەکات کەمتر ژەهراوی بن لە جگەرەی ئاسایی، بەڵام ئەوان بێ مەترسی نین .

توێژینەوەکە دەریخستووە کە ماددە کیمیاییەکان وەک وەرگیراوەکانی بەنزاڵدەهید کە لە تامی جگەرەی ئەلیکترۆنیدا بەکاردەهێنرێن، ئەو سیگناڵانە کۆپی دەکەن کە خانەکانی MAIT لە کاتی تووشبووندا وەڵامیان دەدەنەوە.

ئەم ماددانە کارلێک لەگەڵ خانەکانی MAIT دەکەن، توانای پاراستنیان لاواز دەکات و کاریگەرییان کەمدەکاتەوە لە بەرەنگاربوونەوەی هەوکردنی کۆئەندامی هەناسەدان ئەمەش وایکرد ئەو مشکانەی بەرکەوتەی ئەم جگەرەیانە کەمتر بتوانن بەرەنگاربوونەوەی هەوکردنەکان بن و زیاتر ئامادەبن بۆ تووشبوون بە نەخۆشی درێژخایەنی سییەکان.

پرۆفیسۆر ئەلێکساندرا کۆربێت، پسپۆڕی مایکرۆبایۆلۆجی و بەرگری لە زانکۆی مێلبۆرن دەڵێت: ئەنجامەکانمان دیدێکی نوێ دەخەنە ڕوو کە چۆن دوکەڵی جگەرە کاریگەری لەسەر سیستەمی بەرگری لەش هەیە و لەگەڵ زیاتر لە ملیارێک جگەرەکێش لە جیهاندا، ئەم ئەنجامانە ڕوانگەیەکی گرنگ دەڕەخسێنن و وادەکات هەنگاو بنێن بەرەو تێگەیشتن و بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییە پەیوەندیدارەکانی جگەرەکێشان.

ترەمپ ئاگری لە نرخی بیتکۆین بەردا
پێت ترەمپ ئاگری لە نرخی بیتکۆین بەردا
پوتین و ترەمپ ڕێككەوتن
دوات پوتین و ترەمپ ڕێككەوتن
پەیوەنیدر