ئەندامیکی پەرلەمانی عێراق وادەی دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجە ئاشکرا دەکات و دەڵێت”دوو برگەی گرنگی تایبەت بە کورد لە بەرنامەی کاردایە”.
غەریب ئەحمەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، بە خەڵك-ی راگەیاند، سبەینێ دانیشتنی پەرلەمانی عێراق دەستپێدەکات و چوار پڕۆژە یاسای گرینگ خراوەتە ناو دانیشتنەكانی پەڕلەمان، دوان لەم پڕۆژە یاسایانە بۆ كورد گرینگ دەبن.
ئاماژەی بەوەشدا، چوار لەو برگانە گرنگن بۆ کورد و سبەینی دەنگیان لەسەر دەدرێت ئەوانیش:
١- هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی سەردەمی بەعس تایبەت بە تەعریب لە كەركوك و دەوروبەر
٢- هەمواری یاسای بودجەی گشتی عێڕاق كە یەك لە بەندەكانی ئەم بڕگەیە تایبەتە بە مەلەفی نەوت لەنێوان هەرێم و بغدا
سێیەم و چوارەم تایبەتن بە…
- لێبوردنی گشتی بۆ زیاتر لە (20) هەزار بەندكراو، ئەم پڕۆژە یاسایەش پێكهاتەی سونە خاوەنداریێتی دەكات
- باری كەسیی (احوال الشخصیة)، ئەم پڕۆژەیەش پێشنیازی برادەرانی شیعەیە كە ڕێگە دەدرێت بە مارەیی كچانی خوار 18 ساڵ و بەدیاری كراوی لە 9 ساڵییەوە یاسایی دەكرێت.
ئەمەم لەکاتێکدایە لە دوا دانیشتنی پەرلەمان کە دوێنێ 19ـی کانوونی دووەمی
بەڕێوەچوو، بەشێک لە پەرلەمانتاران بەهۆی ناڕەزاییان لە پرۆژە یاساکە و پارەت تەرخانکراو بۆ تێچووی نەوتی هەرێم کە بە دۆلار دیاریکرابوو، هۆڵی پەرلەمانیان جێهێشت و بەو شێوەیەش نیسابی یاسایی شکا و نەتوانرا دەنگ بدرێت.