ئەمینداری گشتی یەکگرتوو لەگەڵ کونسوڵی گشتی بەریتانیان کۆبۆوە و باسی لەپێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم کرا.
سەڵاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتی یەکگرتوو، لە هەولیر لەگەڵ ئاندرۆ بیزلی کونسوڵی گشتی بەریتانیا کۆبۆوە، و کونسوڵی بەریتانیا پیرۆزبایی سەرلەنوێ هەڵبژاردنەوەی بە ئەمینداری گشتی یەکگرتوو لە سەڵاحەدین بەهائەدین کرد و هاوکات سەركەوتنی كارەكانی نۆیەمین کۆنگرەی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانی باسکرد.
لەتەوەرەیەکی تردا باس لەبارودۆخی هەرێمی کوردستان و عێراق بەتایبەتی و ناوچەکە بەگشتی کرا، و جەخت لەسەر زەرورەتی پێکهێنانی حکومەت و پەرلەمان کرا، و هەردوولا داوایانکرد خێرایی بکرێ لەچاککردنی رەوش و بارودۆخی هاووڵاتیان و فەرمانبەران چیتر هاووڵاتیان نەبنە قوربانی ناکۆکیەکان و ململانێی دەسەڵات.