شێوازی ئامادەکردنی لیستی مووچە گۆڕا و هۆشداری دەدرێتە فەرمانبەران



بەرپرسێكی تۆماری بایۆمەتری ئاشكرایدەكات، سیستەمی ئامادەکردنی لیستی مووچە گۆڕاوە، هەر فەرمانبەر و مووچەخۆرێک كۆدی UPN نەبێت لە لیستی مووچەی مانگی یەک تۆمار ناکرێت.

ژیار ئەكرەم، سەرپەرشتیاری بنكەكانی تۆماری بایۆمەتریی هەولێر بە میدیای پارتی ڕاگەیاند: “لە تۆمارکردنی فەرمانبەران و مووچەخۆران بەردەوامین، ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانەی پێشوو خۆیان تۆمار کردووە و کێشەی (UPN)یان نەماوە، تاک تاک ئەوانە ماون و بۆیان دەکرێت”.

وتیشی: “مامۆستایانی گرێبەستیشمان تۆمار کردووە و ئەوانیش تاک تاک ماون و ئەوانیش تۆمار دەکەین”.

سەبارەت بەو مووچەخۆرانەی ماون، ژیار ئەكرەم، وتی: “خانەنشینان و میراتگرانیان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان و كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان ماون”.

باسی لەوەش کرد: “ئەو فەرمانبەر و مووچەخۆرانەی لەدەرەوەی وڵاتن و نەخۆشن، ئێستا بە میکانیزمێک لەو وڵاتانەوە بایۆمەتری و کۆدیان بۆ دەکرێت و پێویست ناکات بگەڕێنەوە”.

زۆربەی كێشەكان پەیوەندیدارن بە كۆدی (UPN) كە كۆدێكی 13 ژمارەیە، پێشووتر باركۆدێك دەدرایە فەرمانبەران و مووچەخۆران هەشت ژمارە بوو، بەڵام ئێستا كۆدی بێهاوتاشی لەگەڵدایە كە 13 ژمارەیە و دەبێتە كۆدی وەزیفیی مووچەخۆران كە لە عێراق هەیە.

نێردەی ئەڵمانیا: دەکرێت ماف و بەرژەوەندییەکانی کوردانی سووریا بپارێزرێن
پێت نێردەی ئەڵمانیا: دەکرێت ماف و بەرژەوەندییەکانی کوردانی سووریا بپارێزرێن
دوای ٤٧١ ڕۆژ بۆ یەکەم جار هاووڵاتیانی غەززە بەبێ بۆردومان ڕۆژیان کردەوە
دوات دوای ٤٧١ ڕۆژ بۆ یەکەم جار هاووڵاتیانی غەززە بەبێ بۆردومان ڕۆژیان کردەوە
پەیوەنیدر