دوای ڕێککەوتنی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی دیل لە نێوان حەماس و ئیسرائیل، هاووڵاتیانی غەززە لە حەوتی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە هەتا ئێستا بۆ یەکەم جار شەوێکی بێ هێرش و پەلاماریان بەڕێکرد و، بەبێ دەنگی بۆردومان بەخەبەرهاتن.
دوێنێ کاتژمێر ١١:١٥ بەکاتی ناوخۆی فەڵەستین، ڕێککەوتنی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی دیل لە نێوان ئیسرائیل و حەماس چووە بواری جێبەجێ کردنەوە.
لەگەڵ چوونەبواری جێبەجێ کردنی ئاگربەستەکە، سوپای ئیسرائیل هێرش و پەلامارەکانی بۆ سەر کەوتی غەززە ڕاگرت کە ٤٧١ ڕۆژ درێژەی پێدا.
هاووڵاتیانی غەززە دوای زیاتر لە ١٥ مانگ بۆ یەکەم جار شەوێکیان بەبێ دەنگی بۆردومان و تەقینەوە بەڕێکرد.
فەڵەستینییەکانی غەززە کە ٤٧١ ڕۆژ لە ژێر بۆردومان و هێرشی ئیسرائیلدابوون، ئەم بەیانییە بەبێ دەنگی تەقینەوە بەخەبەر هاتن.