شۆفێرێکی تاکسی لە خۆشی ئاگربەستی غەززە هاووڵاتییان بە خۆڕایی دەگوازێتەوە



شۆفێرێکی تاکسی لە شاری سلێمانی وەک دەربڕینی دڵخۆشی بە ڕاگەیاندنی “ئاگربەست لە غەززە و سەرکەوتنی مسوڵمانان”، چەند ڕۆژێکە بەخۆڕایی هاووڵاتیان دەگوازێتەوە.

وەلید عەبدولکەریم ئەحمەدئاوایی (٥٠ ساڵە)، کە هاووڵاتییەکی دانیشتووی شاری سلێمانیە و پیشەی شۆفێری تاکسیە و بژێوی خۆی و خێزانەکەی لەسەر دابین دەکات، بە شێوازێکی جیاواز دڵخۆشی خۆی بۆ سەرکەوتنی مسوڵمانان لە غەززە دەردەبڕێت.

ڕۆژی ١٥ی کانوونی دووەم، لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماس لە غەززە، وەلید کە ڕۆژانی جەنگ زۆر خەمی بۆ هاووڵاتیانی ستەمدیدەی غەززە دەخوارد، لەگەڵ بیستنی ئەم هەواڵەدا سوجدەی شوکری برد و بەڵێنیدا دڵخۆشییەکەی لەگەڵ هەمووان بەش بکات.

وەلید بە هەڵواسینی چەند نووسراوێک بە ئۆتۆمبێلەکەیدا کە لەسەریان نووسراوە ”بەبۆنەی خۆڕاگریی و سەرکەوتنی مسوڵمانانی غەززە، ئەم تاکسیە بێبەرامبەرە” هاوبەشی دڵخۆشی دانشیتوانی غەززە دەکات، کە زیاتر لە ١٥ مانگە ڕووبەڕووی توندترین هێرشی و پەلاماری سوپای ئیسرائیل بوونەتەوە.

سەبارەت بە بیرۆکەکەی، وەلید ڕایگەیاند: ”لەو کاتەوەی مسوڵمانانی غەززە لەو ناڕەحەتی و مەینەتییەدا بوون سوپاس بۆ خودا لەم ماوەیەدا کە ئاگربەست ڕاگەیاندرا کە خۆشحاڵی هەموو مسوڵمانانی جیهانی لێکەوتەوە، منیش پێمباش بوو بەم شێوازە خۆشحاڵی خۆم دەرببڕم بۆ مسوڵمانانی غەززە بۆ خۆڕاگرییان. من کە ئەم تاکسیەم پێیە لەسەرم نووسیوە بەبۆنەی خۆڕاگریی و سەرکەوتنی مسوڵمانانی غەززە ئەم تاکسیە بێبەرامبەرە، هەرکەسێک هەر ئیشێکی هەبووە بەم تاکسیە من لە خزمەتیدام، بێ بەرامبەر هاووڵاتیان دەگوازمەوە لە ناو شاری سلێمانیدا”.

لە بارەی کاردانەوە هاووڵاتیان بەرامبەر ئەم هەڵوێستەی، وەلید ڕایگەیاند: ”کاردانەوەیەکی زۆر باشی هەیە، هەندێکیان دەڵێن ئێمە سەرناکەوین بڕۆ ئەو کەسانە بگوازەرەوە کە تا ڕادەیەک کەم دەرامەتن، هاندێکیشیان دەڵێن پارەمان لێوەرنەگریت سەرناکەوین. لە خودا بەزیاد بێت خەڵک زۆر بەباشی پێشوازیان لێکردووم”.

وەلید باسی لەوە کرد کە ئاواتی ئەوەیە تەواوی مسوڵمانانی جیهان یەکدەنگ و یەک هەڵوێست بن و، ڕایگەیاند: ”ئاواتم ئەوەیە هەموو مسوڵمانانی جیهان سەربکەون، گشت مسوڵمانانی جیهان یەکدەنگ بن، بەتایبەتی مسوڵمانانی غەززە، کە چەندەها ساڵا زایۆنیزم ستەمیان لێدەکات، ئاواتم ئەوەیە سەربکەون وەک گەلانی دیکە بۆخۆیان بە ئازادی و سەربەرزی بژین لە وڵاتی خۆیاندا، تاکە ئاواتی من ئەوەیە لە ژیاندا”.

 

دوای ٤٧١ ڕۆژ بۆ یەکەم جار هاووڵاتیانی غەززە بەبێ بۆردومان ڕۆژیان کردەوە
پێت دوای ٤٧١ ڕۆژ بۆ یەکەم جار هاووڵاتیانی غەززە بەبێ بۆردومان ڕۆژیان کردەوە
پێش دەستبەکاربوونی ترەمپ، بیتکۆین ١٠٩ هەزار دۆلاری تێپەڕاند
دوات پێش دەستبەکاربوونی ترەمپ، بیتکۆین ١٠٩ هەزار دۆلاری تێپەڕاند
پەیوەنیدر