هەڵوێستە جیاوازەکانی حەماس



لێکدانەوەی زۆر بۆگۆشەو لایەنی جەنگ و ئاشتییەکەی نێوان، حەماس کرا.

لەماوەی ئەو پانزە مانگەدا هەزاران لێکدانەوەو بۆچون لەم بارەیەوە خراوەتە ڕوو، هەرلە بەتیرۆریست ناساندن و تادەگاتە فیکری قەومی و توندڕەوی و لایەنداری ڕووسیاو فرۆشتنیان لەبەرامبەر ئۆکراین.

ئەوەی سەرنجی منی ڕاکێشاوە، ئەم گروهە ڕێکخراوە ئیسلامییە، لەهیچ گروپێکی دیکەی چەکدارو سەلەفی جیهادی ناوچەکە ناچێت.

لەهیچ گروپێک ناچێت لەو ڕووەوە،کە هەڵوێست و کردارەکانی بەرگی ئاینیان بەبەردا ناکات، وەک ئەوەی گروهەکانی دیکە دەیکەن.

بەپێی گێڕانەوەکانی جوان مەرگ (سینوار) لەناوەڕاستی ساڵی 1980وە ئەم گروهە دەستی داوەتە خەباتی چەکداری وەک شورایەکی ئاسنین وەستاوە لەبەرامبەر کێ؟ بەرامبەر هێزێکی تۆکمەی سەربازی کەپێشتر جەیشی هەموو وڵاتانی عەرەبی شکاندبوو.

بەڵام حەماس نەهاتووە ئەم هەڵوێستەی بەوڵاتانی عەرەبی دیکە بفرۆشێتەوەو بڵێ ئەی عەرەب ئەگەر ئێمەنەبین ئیسڕائیل، ئێوەدەخوات و ئێمە لەبری ئێوە قوربانی دەدەین.

لەئەدەبیاتیاندانەهاتووە، بڵێن ئێمەلەبری ئوومەی ئیسلامی جیهاد دەکەین.

ئەم هێزە ئیسلامییە باوەڕی بەتێپەڕاندنی سنووری وڵاتان نییەو خەباتی خۆی تەنها لەسنووری وڵاتی خۆیدا درێژە پێدەدات و تەنها داوای مافی هاووڵاتیانی خۆیان دەکەن.

ئەم هێزە تائێستا داوای نەکردوە یان ڕێگەی نەداوە هێزو چەکداری بیانی بچێتە وڵاتەکەیان و لەڕیزی شەڤانەکانیان و لەبری ئەوان بجەنگن، بەڵکو تەنها پشت بەتوانای مرۆیی گەلی خۆیان دەبەستن.

پێچەوانەی هەموو هێزەچەکدارە ئیسلامگەراکانی ناوچەکە….

لەکاتێکدا دەقە ئاینییەکانی (ئیسلام) ڕێگەی داوە، لەکاتی جەنگدا لەگەڵ گەلی جولەکە ئافرەتەکانیان بکرێتە سەبایاو کەنیزەک، وەک ئەوەی هاووڵان کردیان لەجەنگی خەیبەرو چەند جەنگێکی دیکە، بەڵام حەماس تائێستا نەئەم هەڵوێست و کردارەی لێ بینراوە، نەباسیشی کردووە، وەمن بڕوام وایە حەرەکەی حەماس ئەسڵەن بروای بەم پرەنسیپانەی جەنگ نییە.

لەکاتێکدا چەندینجار ئافرەتی جولەکەشیان کەوتوەتە بەردەست و هیچ کات بەکەنیزەک و سەبایا ناوی نەبردون. بەڵکو تەنها وەک بارمتەو دیلی جەنگو بەپێی بنەماکانی مافی مرۆڤ و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان مامەڵەی لەگەڵ ئەو ژنانە کردووە.

خاڵێکی دیکەی جەوهەری ئەوەیە لەکاتێکدا حەرەکەی حەماس ساڵانێکی زۆرە دەسەڵاتی فیعلی و تەنفیزی و هەمەکارەی گەورە شاری غەززەیە، بەڵام هەروەک وڵاتانی دیکەی ناوچەکە حوکمڕانی دەکات و باسی دروستکردنی خەلافەت و حوکمی ئاین و سەپاندنی شەریعەتی ئیسلامیی و جێبەجێکردنی حەدی نەکردوە بەتایبەت دەستبڕین و سەربڕین و ڕەجم، لەکاتێکدا گروپە جیهادییەکان لەقاعیدە و داعش و تەنانەت هێزە ڕادیکاڵ و میلیتارەکانی دیکە.

بستێ خاکیان کەوتبێتە ژێردەست حوکمی شەریعەتیان سەپاندووەو حەددیان جێبەجێکردووە.

بۆیە بەتەصەوری من ئەم هێزە هێزێکی نیشتمانی نوێخوازی ئاینی مەنییە و بگرە زیاتر لەو هێزانەی کەئیدیعای مافی مرۆڤ و دیموکراسی و پابەندی یاساکانی جەنگی دەکەن پابەندی یاساکانی مافی مرۆڤن بەپێی بنەماکانی ڕێکخراوی UN.

ئەم جیاوازبوونەشی لەگەڵ هێزە ئیسلامییەکانی دیکەی ناوچەکە، وایکردوە کۆدەنگی لەسەر دروستکردووەو ئاواتی مانەوەو سەرکەوتنی بۆ دەخوازرێت.

نرخی زێڕ بەرزبووەوە
پێت نرخی زێڕ بەرزبووەوە
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: پێشوازی لە کۆبوونەوەکەی بارزانی و عەبدی دەکەین
دوات وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: پێشوازی لە کۆبوونەوەکەی بارزانی و عەبدی دەکەین
پەیوەنیدر