شاندێكی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی وەزیری دارایی بەرەو بەغدا بۆ پرسی بودجە و مووچە بەڕێكەوت.
وەزارەتی دارایی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئێوارەی ئەمڕۆ یەک شەممە ١٩ ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان بەرەو شاری بەغدا بەڕێکەوت.
ڕاشیگەیاندووە، ئامانج لەسەردانەکە گفتوگۆکردنە لەسەر هەمواری خشتەکانی یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٥ و چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانی بەردەم مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە تا ئێستا لە هەرێم مووچەی مانگی 12 دابەش نەكراوە و هەرێم داوای پارە دەكات و بەغداش دەڵێت پارەی تەواومان بۆ مووچە ناردووە.